تشرینی دووه‌م 19, 2017 18:33 Asia/Tehran
  • زەریف: گاڵتەیە کە عەرەبستان ، ئێران بە ناپاوەجیی کردن تۆمەتبار دەکات

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕاشکاوی وتی: گاڵەتەیە کە عەرەبستان کە خۆی ترۆریستان دنە ئەدات و شەڕی یەمەنی خستۆتە گەڕ ، ئێران بە ناپاوەجێکردن تۆمەتبار دەکات .

" محەممەد جەواد زەریف" ئێوارەێ یەکشەممە لە لاپەرەی تاکەکەسی خۆی لە تیتەر دا نووسی: گالتەیە  کە پادشاهی سەعوودی ، ئێران لە حالێکدا بە ناپاوەجێی کردن تۆمەتبار دەکات کە خۆی دنە دەری ترۆریستانە، لە یەمەن شەڕی خستۆتەگەڕ، قەتەری تەریک خستۆتەوە و قەیران لە لوبنانی هان داوە .

 وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لەبارەی کۆبوونەوەی سێی قۆڵی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و روسیا لە ئانتالیا، نووسی: ئێران لەگەڵ تورکیا و روسیا بۆ پەرەدانی ئاگر بڕ کە لە سوریا دا بەدی هاتووە ،هاوکاری دەکات .

زەریف ؛وتیشی : ئێران، تورکیا و ڕوسیا بۆ وتووێژی تۆکمەی نێو دەوڵەتی لایەنەکانی سوری ئامادە دەبن. کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕوسیا و وترکیا ، وڵاتانی دەستەبەر کەری ئاگر بر لە سوریا ، رۆژی یەکشەممە بەمەبەستی ڕاویژ لەبارەی قەیرانی سوریا لە شاری ئانتالیا ،باشووری تورکیا دا بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ