تشرینی دووه‌م 19, 2017 19:02 Asia/Tehran
  • ڕوودانی 647 دوالەرزە لە پارێزگای کرماشان

بەرپرسی تۆڕی تۆمار کردنی پپێوەری بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان باسی کرد لە ڕوودانی 647 دوالەرزە تا کاتژمێر 11 دوانیوەڕۆی یەکشەمە لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای کرماشان

فەرهاد فەروزی ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژ لە گەڵ  پەیامنێری ئیرنا ڕایگەیاند ئەو ژومارە   دوالەرزە  دوای بوومەلەرزەی گەورەی ڕۆژی یەکشەمەی هەفتەی ڕابردوو   لە پارێزگای کرماشان   ڕووی  داوە  .   ناوبراو وتیشی  لە تێکڕای دوالەرزەکان  سی و دوو   دوالەرزە زیاتر لە  چوار ڕیشتر  بووە   . فروزی  وتی : دوایین دوالەرزەی توند  کاتژمێر  چوار و سی و حەوت  خولەکی  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ   لە سەرپێڵ زەهاو ڕووی دا  کە  چوار پوینت سێ   ڕیشتر بووە  بەرپرسی  تۆڕی تۆمار کردنی  بوومەلەرزەی  پارێزگای کرماشان  وتی    دوایین دوالەرزەش کاتژمێر   دە و چل و حەوت خولەک بە تەوژمی  دوو  پوینت  حەوت ڕیشتر لە قەسرس شیرین  ڕووی داوە .