تشرینی دووه‌م 20, 2017 17:57 Asia/Tehran
  • سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران: عەرەبستان، تەوەری شەڕخوازیی لە ناوچەیە

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران، عەرەبستانی بە تەوەری شەڕخوازی لەناوچە زانی و جەختی کرد لەسەر پێویستیی ڕاوەستان لەهەمبەر پیلانی وەیشومەو گەندەڵکاری ئەمریکاو هاوپەیمانە ناوچەییەکانی، بەهاودڵی و یەکدەنگی هەرچی زیاتری خەڵکی ناوچە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، ئایەتوڵڵا سادق ئامولی لاریجانی ئەمڕۆ دووشەممە لەکۆڕی بەرپرسانی باڵای دادەوانی، ئاماژەی کردە دۆخی شپرزەی خەڵکی یەمەن و وتی: کوشت و بڕی بێ بەزەییانەی گەلی ستەملێکراوی یەمەن لەلایەن عەرەبستان، نموونەی ئاشکرای تاوانە جەنگییەکان بووەو ئەنجامی گەمارۆی ئەو وڵاتەش بەدانپێدانانی دەم و دەزگە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کارەساتێکی مرۆیی و تاوان لەدژ مرۆڤایەتییە.

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران، بەئاماژە بە بێ دەنگەلێکردنی ڕێکخراوە جاڕدەرەکانی مافی مرۆڤ لەهەمبەر تاوانەکانی عەرەبستان لە یەمەن، وتی: وڵاتانی رۆژاوا لەوان ئەمریکا داکۆکی دەکەن لە تاوانکاریی دژ بە گەلی یەمەن، فرۆشتنی چەکئامێر بەعەرەبستان ئەویش بەشێوەیەکی بەرفراوان، پێشاندەری ئەوەیە کە ئەمریکا دەستی هەیە لەهاتنەدی ئەو ڕووداوانە.

ناوبراو هەروەها چوونەدەری تیرۆریستانی داعش لە شارەکانی ئێراق و سووریای لە حکومەت، گەل و مەرجەعییەتی ئێراق و هەروەها گەل و حکومەتی سووریا پیرۆزکردو وتی: بەهۆی یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و میحوەری موقاوەمە، سێبەری نگریسی گرووپی تیرۆریستیی داعش کە ئەمریکا ئیدیعای بەرەنگاربوونەوەی دەکرد، لەماوەیەکی زۆرکەمدا لەسەر خەڵکی ناوچە سڕایەوە.

سەرپەیڤ