تشرینی دووه‌م 20, 2017 18:45 Asia/Tehran
  • خەڕازی: فەڕەنسییەکان لەسەر بنەمای شرۆڤەکردنی هەڵە هەڵوێست دەگرن

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران، وتی: فەڕەنسییەکان لەسەر بنەمای شرۆڤەکردنی هەڵە هەڵوێست دەگرن، ڕاستییەکانی ناوچە گۆڕدراوەو ئەوان دەبێ سیاسەتەکانیان بەگوێرەی ڕاستییەکانی ناوچە بگرنەبەر.

ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە، رۆژی هەینی لەدانیشتنی یەکێتی ئوروپا لە گوتنبرگی سوید خوازیاری شەفاف سازی لەمەڕ ستراتژیای ئێران لە بەرنامەی مووشەکی بالستیکدا بوو.

مەکرۆن هەروەها ئیدیعای کرد؛ ئێران دەبێ سیاسەتێکی کەمتر هێرشبەرانە لەناوچە بگرێتە بەر.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، کەماڵ خەڕازی ئەمڕۆ دووشەممە لەکاردانەوە بە هەڵوێستە دژە ئێرانییەکانی فەڕانسە لەنێو پەیامنێراندا وتی: فەڕەنسییەکان بۆ قەرەبووی دواکەوتوویی خۆیان لە سووریاو لوبنان، هەڵەیەکی دیکە ئەنجام دەدەن و بەگوێرەی شرۆڤەی هەڵە، هەڵوێست دەگرن.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران، هەروەها پاکتاوکرانی بووکەمالی سووریای بە سەرکەوتنێکی مەزن زانی و وتی: ئەو سەرکەوتنە بەمانای کۆتایی هاتنی داعش نییەو دەبێ بیر لەداکۆکییەکانی عەرەبستان و ئەمریکا لەداعش بکرێتەوە.

سوپای سووریاو میحوەری موقاوەمە رۆژی یەکشەممە بەڕزگارکردنی بەتەواوەتی شاری بووکەمال لەپارێزگای دێرەزوور، ڕۆژهەڵاتی سووریاو لەنزیک سنووری ئێراق، گرووپی تیرۆریستیی داعشیان لەدواپێگەکەیان لە سووریا دەرپەڕاند.

سەرپەیڤ