تشرینی دووه‌م 20, 2017 20:26 Asia/Tehran
  • سەردانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوانی شاری سەرپێڵ و چەند گوندی بوومەلەرزە لێدراوی ئەوشاره

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بۆ سەردان و بەسەر کردنەوەی ناوچەکانی بەر بوومەلەرزە کەوتوو و وتووێژ لە گەڵ لێقەوماوان چوو بۆ پارێزگەی کرماشان .

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی سەردانی ناوچە بوومەلەرزە بەرکەوتووەکانی سەرپێڵی زەهاوو کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران پێی داگرت: "بەرپرسان هەوڵەکانیان دووهێندە بکەن، بەوەندە ڕازی نیم.".

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بەرپرسان بە تایبەت لە بڕێک شوێن دا لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم کارەساتەدا بە ڕاستی باش جوڵانەوەو هەوڵێکی زۆریان داو هەر لە هەمان کاژێرەکانی سەرەتای ڕووداوەکەوە، ئەرتەش لە نێو شارەکان و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش لە گوندەکاندا بە ئامادە بوونی کاریگەری خۆیان بە هانای خەڵکی لێقەوماوەوە چوون، بەڵام من بەم ڕادەیە ڕازی نیم و بەرپرسانی کەرتە جۆربەجۆرەکان دەبێ هەوڵ و خەباتی خۆیان بکەن بە دوو هێندە.

سەردانی ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوانی شاری سەرپێڵ

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕوو لە جەماوەر وتی: زۆر حەزم دەکرد لە سەردەمی شادبوونی دڵتان و لەو پەڕی گەشاوەیی ژیانتاندا سەردانی  شاری ئێوەی دلۆڤان و ئەمەگدارم  کردبا نەک لە هەل و مەرجێکدا کە تووشی پەژارەو کارەسات و وەها چورتمێکی دڵتەزێن هاتوون.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە خۆڕاگری و لەخۆبردوویی و ڕاوەستاویی جەماوەری پارێزگای کرماشان لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز، ئەوەشی ڕاگەیاند کە: ئەمە یەکەمجار نییە کە شاری ئێوەی پشوودرێژو دلۆڤان و شارەکانی گردوپەڕی تووشی وەها گرفتێک دەبێت، بەڵکو ئێوە لە سەردەمی شەڕی داسەپاویش دا پتەوو خۆڕاگر، ئەو پەڕی ئازایەتی و خۆڕاگری و پاڵەوانەتیتان لە بەرامبەر مەینەتی و چەرمەسەری دا لەخۆ پیشان دا.

بوومەلەرزە لێدراوەکان لە شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان(رۆژاوای ئێران)

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: مرۆڤە گەورەو دلێرەکان لە بەرامبەر کارەساتەکان خۆڕاگری دەنوێنن و کارەساتەکە بە چۆک دا دێنن. هەر بۆیە گخەرچی بوومەلەرزە بەڵام چورتمێکی گەورەیە کە بە کاولکاری هەمووان  داخدارو خەفەتبار دەکات، بەڵام هەر ئەم بوومەلەرزەیەش لە ئەنجامی خۆڕاگرتنی خەڵک و هەوڵدانیان بۆ بووژاندنەوەو بنیات نانەوە دەتوانێ ببێ بە نیعمەت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەم ڕووداوە گەلی ئێرانی خستە جم و جوڵ و خەڵک لە تەواوی ناوچەکانی وڵات بەو هەستەی کە دڵیان لە کرماشاندایەو قەرزاری کرماشانن، بە قەدەر توانایی و لێهاتن ئەرکی یارمەتی دان و فریاگوزاریی خۆیانیان بەجێ هێنا.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هۆلعوزما خامنەیی ، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە دڕێژەی ئامادە بوون لە ناوچە ی بوومەلەرزە لیدراوی کرماشان لە گوندە کانی کوئیک مەجید، کوئیک عەزیزی، کوئیک حەسەن، سەراب زەهاو وقەڵای بەهادوریش سەردانیان کرد.

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە دڕێژەی ئامادە بوون لە ناوچە ی بوومەلەرزە لیدراوی کرماشان لە گوندە کانی کوئیک مەجید، کوئیک عەزیزی، کوئیک حەسەن، سەراب زەهاو وقەڵای بەهادوریش سەردانیان کرد.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هۆلعوزما خامنەیی لە ناوکۆڕی خەڵکی ئەم گوندانە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ لێقەوماوان وتیان: من لە کاژێرە سەرەتاییەکانی کارەساتەکە بەردەوام بە بەرپرسان بۆ سەردان وپرسین لە حاڵی خەڵک ڕاسپێری پێویستم ئەنجام داهەتا بەشێک لە کێشە وگرفتەکانی ئێوە عەزیزان چارەسەر بێت وبەختەوەرانە هێزە چەکداروغەیرە چەکدارەکان کارو هەوڵی باشیان هەتا ئێستاکە ئەنجام داوە کە پێویستە ئەم چالاکیانە بە هێزوتوانای زۆرتر درێژە پێ بدرێت.

وتووێژی خۆمانەی ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لەگەڵ خەڵكی بۆمەلەرزە لێدراوی سەرپێڵ

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە زیانە قورسەکانی بوومەلەرزەو لەناوچوونی تۆکمە  و تەواوی برێک لە گوندەکان ، وتی: لەوەی کە ئێوەی گەنج وموئمن وبە نشات لە نێزیکەوە زیارەت دەکەم زۆر خۆشحاڵم ودڵنیام بە لوتفی خوداو بە هەوڵی بەرپرسان وهەوڵ وتێکوشانی خەڵک وئێوە گەنجانی عەزیز ، گوندەکان باشتر لە پێشوو بنیات ده نرینه وه .

ئامادەبوونی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە خێوەتەكانی خەڵكی بۆمەلەرزە لێدراوی سەرپێڵ

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە خوداوەندی تەعالا ، داوای سەبرو پشودرێژی ونزولی ڕەحمەتی ئیلاهی بەسەر ژنان وپیاوانی بەغیرەت وبەوەفاو بەئەمەگی کرماشان کردو وتی: ئەمڕۆ ئێمە لە م تاڵی وناخۆشی وخەمانە شەریکی ئێوەین وهێوادارین بتوانن ژیان هەمدیسان تازە دەسپیبکەنەوە هەتا لە خوشییەکانیشتان لەگەڵتان ببینە شەریک وئەم کارەساتە، بیانویەک بۆ کەم بوونەوەی ئیش وژان وکەسەرەکانی گوندە کانی کرماشان بێت کە بەر لە بوومەلەرزەیش کێشە وگرفتی زۆریان هەبووە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش: بێگومان هاوخەمی و لەتەنیشت یەکتربوونی گەل و بەرپرسان لەوەها بارودۆخێکدا ساڕێژکەرە.

هەروەها حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لە کۆڕی ڕاگەیشتن بە گرفتی بوومەلەرزەلێدراوانی پارێزگای کرماشان، خێرا بوون لەچێکردنی خانووبەرە بۆ خەڵکی لێقەوماو و هەروەها دابین کردنی کەرەستەو ئامێری گەرم کەرەوەی بەپێویست زانی و فەرمووی: بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو ئەرکە قورسە، بەڕێوەبەرایەتییەکی گونجاو پێویستە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بە دەرد ومەینەت و دژواریی و گرفتێک کە لێقەوماوانی بوومەلەرزە لەگەڵیدا بەرەوڕوون، فەرمووی: کەسانێک لە تادوێنێ لەتەنیشت خێزانەکەیان لە خانوویەکدا، بەهێمنی ژیانیان دەکرد، کتوپڕ ولەناکاو هەموو ژیانیان لەدەست داوەو ئێستا لەوەرزی سەرمادا هەمووی ژیانیان لەخێوەتێکدا کورت بووەتەوە.

بەڕێوەچوونی کۆڕی ڕاگەیشتن بە گرفتی بوومەلەرزەلێدراوانی ڕۆژاوای ئێران بەئامادەبوونی ڕێبەری شۆڕش

بەڕێزی، ئەرکی بەرپرسان لەهەمبەر بوومەلەرزەلێدراوانی پارێزگای کرماشانی بە ئەرکێکی قورس ناوبرد و فەرمووی: لە ڕووداوگەلی وەک بوومەلەرزە، یەک لە کارە پێویست و زەروورییەکان هەر لە یەکەم ساتەکاندا، پرسی ڕزگارکردنی گیانی خەڵکە کە لەو ناوچەیە لەبەر ئامادەبوونی لەکاتی پێویستدای ئەرتەش، سپاو هێزی پۆلیس، پرسی ڕزگارکردنی خەڵک بەشێوەیەکی قەبووڵکراو ئەنجامی گرت.

قسەی ئەمڕۆی ڕێبەری باڵای شۆڕش و ئامادەبوونی بەڕێزی لە نێو خەڵک لەناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگاش جەخت کردنەوە لەسەر ئەو خاڵەو پێویستیی هەوڵدانی هەرچی زیاتری بەرپرسان لەتەنیشت پشوودرێژی و خۆڕاگریی جەماوەر لەهەمبەر گیروگرفتەکانە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها فەرمووی: بەسەرنجدان بە بەرفراوانیی ناوچە زیاندیتووەکان، ئەگەر پرسی ڕزگارکردنی خەڵک لەیەکەم ساتەکانی ڕووداوەکەدا بەخێرا ئەنجامی نەگرتبا، بێگومان چەند ئەوەندەی ئێستا زیانی گیانی لێ دەکەوتەوە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها فەرمووی: لەڕووداوێکی وەک بوومەلەرزەدا، لە قۆناخەکانی بەرایی فریاکەوتن، دابین کرانی پێداویستییە خێراکانی وەک خۆراک، ئاو، ئیمکاناتی ژیان و جل و بەرگ، گرینگە بەڵام پاش ئەو قۆناخانە، گرینگترین قۆناخ کۆکردنەوەی دارووپەردووەکان لە شارو گوندەکان وپاشان دابینکرانی نیشتنگەیە کە کارێکی مەزن و دژوارەو دەبێ جێ بەجێ بکرێ.

 

 

 

 

سەرپەیڤ