تشرینی دووه‌م 21, 2017 09:52 Asia/Tehran
  • 
یاریزانێکی سنەیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی فووتساڵی ئێران کرا

شادمان کەریمی یاریزانی سنەیی رۆژی سێ شەممە ۳۰ی گەڵاڕێژان لە سەر بانگهێستی سەرڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی، لە ئۆردووی نیشتمانیی فووتساڵی ئۆلەمپیک بەشدار دەبێت.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی فووتساڵی ئۆلەمپیک بە بانگهێشتی هەڵبژاردراوانی سەرتاسەری وڵات لە تاران بەڕێوە دەچێت.

لەو قۆناغەدا ٢٠ یاریزان لە لایەن عەلی سانعی سەرڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەوتەوەیی فووتساڵ بانگهشێت کراون و پرۆڤەی خۆیان لە رۆژی ٣٠ی گەڵاڕێژانەوە دەست پێدەکەن.

شادمان کەریمی یاریزانی داهاتووداری سنەیی لە سەر بانگهێشتی فیدراسیۆن پرۆڤەی ئامادەیی خۆی لەو ئۆردووەدا ئەنجام دەدات.

ئەو یاریزانە کوردستانییە ماوەی ٧ ساڵە لە ژێر چاوەدێریی ڕەزا ڕەحمانی و بە ئامادەبوونی سەرکەوتووانەی لە مەیدانە جۆراوجۆرەکاندا لە لقی فووتساڵدا بە شێوەی پسپۆڕانە و پڕۆفیشناڵ هەوڵ دەدات و لە رۆژانی داهاتووشدا لە ژێر چاوەدێریی کادیری فەنیی فیدراسیۆن لە ئۆردووی یانەی نیشتمانی بەشداری دەنوێنێت.

ئۆردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی فووتساڵی ئۆلەمپیک لە رۆژی سێ‌شەممە ٣٠ی گەڵاڕێژانەوە بۆ ماوەی یەک حەوتە لە ناوەندی نیشتمانی تۆپی پێی ئێراندا بەڕێوە دەچێت.