تشرینی دووه‌م 21, 2017 16:14 Asia/Tehran
  • رۆحانی ڕوو لە مەکرۆن: گۆڕینی بەرجام، ئەو ڕێککەوتنە بەتەواوەتی هەڵدەوەشێنێ

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی و بەوردیی بەرجام، تاقیکارییەکی گرینگە بۆ گشت هاوکارییەکان لەئاستی جیهانیدا، پێی داگرت: زیادکردنی بەشێک لە بەرجام یان لابردنی بەشگەلێکی، دەبێتە مایەی هەڵوەشانی بەتەواوەتی ئەو ڕێککەوتنە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەپەیوەندیی تەلەیفونی لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە وێڕای سوپاس وێژی لەبەر هاوخەمی دەربڕینی حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە لەگەڵ حکومەت وگەلی ئێران لەبەر بوومەلەرزەی ئەم دواییەی کرماشان(ڕۆژاوای ئێران) وتی: ئێران ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەڕانسە لەگشت بوارەکاندا لەسەربنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەرو بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، پەرەپێ بدات.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها تێکشکێندران و لەناوبرانی پێگەسەرەکییەکانی داعش وەک گەورەترین و مەترسیدارترین گرووپی تیرۆریستی لەناوچەو جیهانی بە هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ گشت وڵاتان زانی و وتی: ئێران لەهەوڵی زاڵێتی خوازی لەناوچەدا نییەو ئامانجی ئێران هەوڵدان لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی وئاسایشی ناوچەو پێش گرتن بە پارچە پارچەکرانی وڵاتانە.

ئێمانۆئێل مەکرۆنیش لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا بەپێداگری دووبارە لەسەر پێویستی پەرەی هاوکارییەکانی تاران-پاریس لەگشت بوارەکاندا وتی: هەموو وڵاتان دەبێ بۆ پاراستنی بەرجام هەوڵ بدەن.

مەکرۆن، درێژەی وتووێژی سازندەی نێوان وڵاتان بەتایبەت لەناوچە لەپێناو بەهێزکرانی سەقام و ئاسایشی ، لە سیاسەتەکانی پاریس ناوبردو هیوای خواست؛ هەرچی خێراتر تێکهەڵچوونەکان لە یەمەن وسووریا کۆتایی پێ بێ و ئاسایش بگەڕێتەوە ئەو وڵاتانە.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە هەروەها رۆحانی بانگهێشت کرد بۆ بەشداری لە دانیشتنی جیهانیی ئاوو هەوا و وتووێژی هاوبەش لەوبارەوە، لە مانگی دیسەمبەر سەردانی پاریس بکات.

سەرپەیڤ