تشرینی دووه‌م 21, 2017 16:29 Asia/Tehran
  • عێراقچی: ئێران و یەکێتی ئوروپا دەبێ بگەنە لێک تێگەیشتنێکی هاوبەش لە پرسە ناوچەییەکان

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: تاران و بروکسێل دەبێ بگەنە لێک تێگەیشتنێکی ئاشتیانەو هاوبەش لەمەڕ جیاوازی ڕوانگەکان لەبارەی پرس و بابەتە ناوچەییەکان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ سەیید عەبباس عێراقچی یاریدەری مافەوانی و نێودەوڵەتیی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە جڤینی"هاوکارییە ناڤۆکییەکان، پێشکەوتن و ئاسۆکان" لە ئیسفەهانی ناوەندی ئێران بەئاماژە بەوەی کە هاتنەدی لێک تێگەیشتنێکی هاوبەش و یەکسان و دەسپێکرانی هاوکارییەکان لەمەڕ پرسە ناوچەییەکان، دەس دەخرێ ، وتی: پاش جێ بەجێ کرانی بەرجام، پەیوەندییەکانی ئێران و یەکێتی ئوروپا زۆر گەشەی کردووەو دوو لایەن خاوەن پەیوەندیی شیاون.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستی ئوروپییەکان لەداکۆکی کردن لە بەرجام و هەوڵە گرینگەکانیان لەو بارەوە، هیوای خواست: دوولایەن بتوانن بەهاوکاری هاوبەش، لەئەنجامەکانی ئەو ڕێککەوتنە سوود وەربگرن.

عێراقچی بەئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵی داوە پێبەندی بەڵێنیەکانی بێ لەهەمبەر بەرجامدا، وتی: ئێران چاوەڕوانە لایەنەکانی دیکەش پێبەندی بەڵێنیەکانیان بن.

جڤینی"هاوکارییە ناڤۆکییەکان، پێشکەوتن و ئاسۆکان" لەچوارچێوەی سێهەمین خولی وتووێژەکانی ئاستی باڵای ئێران و یەکێتی ئوروپا، ئەمڕۆ سێ شەممە لەئیسفەهان دەسپێکراو هەتا سبەی چوارشەممە درێژەی هەیە.

سێهەمین خولی وتووێژەکانی ئاستی باڵای ئێران و یەکێتی ئوروپا بەسەرۆکایەتی سەیید عەبباس عێراقیچی وهێلگا شمید یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا دوێنێ دووشەممە لە تاران بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ