تشرینی دووه‌م 21, 2017 17:20 Asia/Tehran
  • هیڵگا شمید : ئیمکانی دانوستانی هەمدیسان لە بەرجام نیە

جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نۆجار پێبەندیی ئێرانی بە بەڵێنەکانی لە بەرجام پشت ڕاست کردووەتەوە پێداگری کرد: ئیمکانی وتووێژی هەمدیسان لە بەرجام لەئارا دانیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هێلگا شمید جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا ئەمڕۆ سێ شەممە لە سیمیناری " هاوکاریەکانی ناڤۆکی "پێشکەوتن وئاسۆکان" لە ئەسفەهانی ناوندی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەم یەکیەتیە پێبەندە بە پەرەی پێوەندی لەگەڵ ئێران وتی: بەرجام پێشاندەری فەرهەنگی هاوکاری بۆ کەڵک وەرگرتنی ئاشتی خوازانە لە وزەی ناڤۆکی یە.

شمید بە ئاماژەدان بە پەرەی هاوکاریەکانی ناڤۆکی ئێران ویەکیەتی ئوروپا دوای بەرجام وتی: بەرجام دەبێتە هۆی شەفافیەت وپەرەی چالاکیەکانی ناڤۆکی ئاشتی خوازانە ی ئێران بەچەشنێک کە زانایانی ئێرانی دەتوانن ئازادانە لەگەڵ زانایانی نێودەوڵەتی بیروڕا بگورنەوە.

جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا، بەرجامی بە پتانسیلی بالقوە بۆ هاوکاریەکانی ئێڕان ویەکیەتی ئوروپا زانی و ڕایگەیاند: ئیمنی ناڤۆکی ، خاڵی دەسپێکرانی هاوکاریەکانی ناڤۆکی دوولایەنەیە .  " دومینیک ریستوری" بەڕێوە بەری گشتیی وزەی کومسیۆنی یەکیەتی ئوروپا یش لەم سمینارە دا وتی: یەکیەتی ئوروپا لە چالاکیەکانی ناڤۆکی ئاشتی خوازانە ی ئێران پشتیوانی دەکات.

ریستوری ، بەڕێوەچوونی سمیناری " هاوکاریەکانی ناڤۆکی " پێشکەوتنەکان وئاسۆکانی،" بە سەرکەوتوولێکدایەوەو هیواداری دەربڕی کە لە هەنگاوەکانی دوایی هاوکاریەکانی یەکیەتی ئوروپا لەگەڵ ئێڕان هەرچی زۆرتر بەهێزتر بکرێت.

سمیناری " هاوکاریەکانی ناڤۆکی ، پێشکەوتن وئاسۆکان" لە چوارچیوەی سێهەمین خۆل لە وتوووێژەکانی ئاشتی باڵای ئێران ویەکیەتی ئوروپا ، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئەسفەهانی ناوەندی ئێران دەسپێکرا وهەتا سبەینێ چوارشەممە درێژەی هەیە .

سەرپەیڤ