دەستپێکی کۆبوونەوەی جیهانیی ئەویندارانی ئەهلی بەیت (ع) و لێکدانەوەی پرسی تەکفیرییەکان لە تاران
کۆبوونەوەی جیهانیی ئەویندارانی ئەهلی بەیتی عیسمەت و تەهارەت (ع) و لێکدانەوەی پرسی تەکفیرییەکان بە ئامادەبوونی 500 بیرمەندی جیهانی ئیسلام لە تاران دەستپێکرا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، لەم کۆبوونەوە دوو ڕۆژەیە 500 کەس لە مامۆستایانی شیعە و سوننە لە 94 وڵاتی جیهان و نیزیکەی 250 کەس لە مامۆستایانی شیعە و سوننە لە ئێران، سەبارەت بە چۆنیەتی یەکێتی و یەکڕیزی زۆرتر لە ڕابردووی موسوڵمانان بۆ بەرەنگار بوونەوەی پیلانی دژە ئیسلامی باس و ڕاوێژ دەکەن .
پرسەکانی گرینگی جیهانی ئیسلام وپرسی تەکفیرییەکان لە پرسەکانی سەرەکیی کۆبوونەوەی جیهانی ئەویندارانی ئەهلی بەیتی عیسمەت و تەهارەت (ع) لە تارانە.
عەلی ئەکبەرویلایەتی ، سکرتێری کشتی کۆگەی جیهانی ڕابوونی ئیسلامی سەبارەت بەم کۆبوونەوەیە وتی : ئەمڕۆ ئەمریکییەکان، زایۆنییەکان و ئەندامنی لە ناوچە لەسەر دووبەرەکی نانەوە لە جیهانی ئیسلام هاوبیروران و هەموو پرسەکان و گرفتەکانی ناوچە هەرلەبەرئەمەیە.
ویلایەتی وتیشی : بەرەنگار بوونەوەی تەکفیرییەکان یەکێک لە پرسەکانی کۆبوونەوەی جیهانی هۆگرانی ئەهلی بەیتی عیسمەت و تەهارەت (ع)ە و لەم کۆبوونەوەیە لیژنەی جۆربەجۆر پێک دێت و گۆڕانکارییەکانی ناوچە لێک دەدرێتەوە.