تشرینی دووه‌م 22, 2017 16:21 Asia/Tehran
  • ڕێبەری شۆڕش: گەنجانی دیندار بە نابوود کردنی داعش چۆکیان بە ئەمریکای زۆرداردا هێنا

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، جەختیکرد: دوژمن دژایەتی خۆی لەهەر لاوە تووندتر کردۆتەوە وتاخۆڕاگرییەک کە سەری هەڵداوە لە بیرو هزری ئینقلابی و ئیسلامی لەناوچە نابوود کات ، بەڵام گەنجەکان و پیاوانی دیندار و پڕ لە خۆڕاگری ، بە نەهێشتنەوەی لووی شێرپەنجەیی تەکفیری داعش، چۆکیان بە دوژمنان داداوە و چەمک ومانای " ئێمە دەتوانین" جارێکی تر بۆ هەمووان سەلماند.

 حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە دیداری هەزاران کەس لە بەسیجییەکانی سەرانسەری ئێران، بەڕاشکاوی فەرمووی: کۆماری ئیسلامی ،بەیارمەتی و هیدایەتی پەروەردگار  و بە بێداری و وشیاری ئیمام خۆمەینی (رە) و هەوڵ وتێکۆشانی گەل توانی ئیسلامێک کە وەک ئاواتی موسولمانەکانە لە تەشکی نزامێکی سیاسی بێنێتە دی و بناغەی سەرەتایی ڕۆبنێ .

 ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی، بە گوێرەی ئایاتی قورئانی کەریم، ڕاوەستان لە ڕێگای خوداوەندی ، هەم هۆی سەوابی ڕۆژی پەسڵان و هەم هۆی پاداشتی دونیایی واتە مەزنایەتی و پێشکەوتن زانی و فەرمووی: کۆماری ئیسلامی ئێران ٣٨ ساڵە گیرۆدەی دوژمنکاریی  ئیستەکبار و زایۆنیزم و دەمارگرژان بووە، بەڵام ئەمڕۆکە سەدان  یان ڕەنگە هەزاران بەرامبەر، لە سەرەتای شۆرش پێشکەوتوو تر و بەدەستەڵاتدارترە وئەوە ، مانای پاداشتی دونیایی،  ڕاوەستاوەیی و خۆڕاگرییە .

 حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ، کاریگەریی بەرەی گەنج و دینداری ئێران لە ناوچەکەی سەرەڕای نەدیتن و ئاشنانەبوون و تێنەگەییشتن لە سەردەمی ئینقلاب وئیمام خۆمەینی (رە) و بەرەڤانی پیرۆز، لە پەرجووەکانی شۆرشی ئیسلامی زانی و فەرمووی: ئێوە گەنجەکان توانیتان  چۆک بە ئەمریکای مۆستەکبێر دادەن و شکستی بدەن.

 ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی، هۆکاری ڕاستەقینەی نابوودی و بەرپەرچدانەوەی لووی شێرپەنجەیی داعشی روحیە و هەستی بەسیجی زانی و فەرمووی:  دوژمنان هەوڵیان دا بە هۆی تاقمی تەکفیری نائینسانی، رووداوێک دژی ڕەوتی موقاومە بەدی بێنن، بەڵام گەنجە دیندارەکان، بە شەوق و خوولیا هاتنە گۆرەپانی مۆجاهیدەت و تێکۆشان و چۆکیان بە دوژمن داداوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ، بەڕاشکاوی فەرمووی چەند پیلانی پەیتا پەیتا ی ئەمریکا ، زایۆنیزم و کۆنە پەرەستان لە ناوچە بە هۆی مەزنایەتی کۆماری ئیسلامی پووچەڵ کرایەوە کە یەکێ لەوان نابوودی داعشە.

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی، نابوودی ئەو گرووپە تەکفیرییە نائینسانییەی بە هەوڵی گەنجەکان و پیاوانی دیندار و هەوڵی کەسانێ کە موقاوەمەیان قەبوولە وەک کارێکی مەزن زانی و وتیشی: لە ژماریک لە وڵاتانی دراوسێش بروایان بە توانایی نابوود کردنی داعش نەبوو بەڵام کاتێک هاتنە گۆڕەپان، سەرکەوتنیان بەچاوی خۆیان بینی وبروایان بە  پەیامی ئینقلابی ئیسلامی " یانی ئێمە دەتوانین"هێنا .

 

سەرپەیڤ