تشرینی دووه‌م 22, 2017 20:03 Asia/Tehran
  • ڕێبەری باڵای شۆڕش: ئامادەبوونی پڕجۆش و خرۆشی گەنجانی شۆڕشگێر لە گۆڕەپانی بەرەنگاربوونەوەی ئیستکبار، پەرجووی شۆڕشی ئیسلامی

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەدیداری هەزاران کەس لە بەسیجیانی سەرانسەری ئێران، ئامادەبوونی گەرم و گوڕی گەنجان لە وارە جیاجیاکاندا بەتایبەت لە گۆڕەپانی بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری لە پەرجووەکانی شۆڕشی ئیسلامی زانی.

ڕێبەری باڵای شۆڕش ئەو ئامادەبوونەی بە بیرخەرەوەی شۆر و شەوقی سەردەمی شۆڕش و بەرەڤانی پیرۆز لێکدایەوەو فەرمووی: دوژمن، دوژمنکاریی خۆی لەهەرلایەکەوە تاوپێداوە هەتا خۆڕاگری هەڵقوڵاو لە بیروهزری شۆڕشگێڕی و ئیسلامی لەناوچە لەناوببات، بەڵام لاوان وپیاوانی بڕوادارو و خۆڕاگر، بە بەرپەرچدانەوەی لووی شێرپەنجەیی تەکفیریی داعش، دوژمنانیان بەچۆکداهێناو چەمکی"ئێمە دەتوانین"یان جارێکی دیکە بە هەمووان سەلماند.

ئەو وتەیەی ڕێبەری باڵای شۆڕش پێشاندەری چالاکی و شادبوونی ئەندێشەکانی شۆڕشی ئیسلامییە کە لە ماک وشووناسی نیزامی ئیسلامیدا چەسپێندراوەو سەلمێنەری شووناسی ڕاستەقینەی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

لەڕوانگەی بیرۆکە و تیۆرییە باوەکان سەبارەت بە شۆڕشە هاوچەرخەکان، فەکتەری شۆڕشگێڕبوون لە توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا بەگۆڕانی بەرەکان، لاواز و کاڵ بووەتەوەو یان گۆڕانیان بەسەردادێ و لەبەین دەچن و جێگایان لەگەڵ بیروهزری نوێ دەگۆڕنەوە کە بە گۆش بوونی بەرەکانی دواتر پێک دێن. بەڵام ئەو بیرۆکە لە شۆڕشی ئیسلامیدا نموونەی بۆ نییە.

گەلی ئێران لەنزیک بە چوار دەیە سەرباری زەخت وگوشار و چەشنی جۆراوجۆری دوژمنکارییەکانی ئیستکبار و زایۆنیزم و کۆنەپەرستی لەناوچە بۆ پاراستنی بەهاکانی شۆڕش خەباتی کردو ڕاوەستا.

 زنجیرە ڕووداوێک کە لەچەند ساڵی رابردوودا لە ناوچە ڕووی داو لەچوارچێوەی هەڕەشەیەک بەناوی داعش بەئامانجی ناهێمن کردنی ناوچەو کۆنترۆڵی شۆڕشی ئیسلامی و گۆڕانی ڕەوتی بێداری ئیسلامی، خۆی دەرخست، ڕوونترین و ئاشکراترین سەنەدە لەمەڕ پشت ڕاست کردنەوەی ئەو ڕاستییە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، بەئاماژە بەوەی کە هۆکاری ڕاستەقینەی لەناوبردن و بەرپەرچدانەوەی لووی شێرپەنجەیی داعش، کە لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکەی خستە سەرسەرکەوتنەکانی گەلی ئێران، ورە و هەستی بەسیجی بوونە، فەرمووی: دوژمنان هەوڵیاندا لەڕێی ئەو گرووپە تەکفیرییە نامرۆیە، ڕووداوێک لەدژ ڕەوتی خۆڕاگری بەدی بێنن، بەڵام گەنجانی بڕوادار، بەشۆق و خولیاوە چوونە گۆڕەپانی خەبات و دژمنیان بەچۆکداهێنا.

ئەو بزاڤە سەرچەشن سازە دەریخست کە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەقینەی تیرۆریزم، کڕینی بەملیاردان دۆلار چەکەمەنی ویان هاوپەیمانی سازییە درۆئینەکانی ڕۆژاوا لەناوچە نییە. ئەوە لەکاتێکدایە کە ئێستاش ئەو بیروهزرە بەتاڵە لەنێو هەندێ وڵاتی کۆنەپەرست لەناوچەدا هەیە کە ئاسایشی خۆیان گرێدراوی بیانییەکان دەزانن. هەربەوجۆرەی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە بەشێک لە وتەکانی ئەمڕۆیدا ئیشارەتی دا؛ لە هەندێ وڵاتی دراوسێش بڕوا بە توانای لەناوبردنی داعش نەبوو بەڵام کاتێک چوونەمەیدان، سەرکەوتنیان بەچاوی خۆیان دیت و پەیامی شۆڕشی ئیسلامی واتە ئێمە دەتوانینیان باوەڕ پێ کرد.