تشرینی دووه‌م 23, 2017 13:21 Asia/Tehran
  • کۆ کردنەوەی یارمەتی خەڵک بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی کرماشان تا ٤ی سەرماوە درێژەی دەبێ

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی هەیڤی سووری پارێزگای هورموزگان وتی: کۆ کردنەوەی یارمەتییەکانی خەڵکی پارێزگای هورموزگان بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ڕۆژاوای ئێران کە لە ٢٢ی گەڵاڕیزانەوە دەست پێ بووە تا چواری سەرماوەز درێژەی دەبێ.

"عەلی ئەعما برەنتین" ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا بە دەربڕێنی ڕێز و سپاس بەرامبەر بە هەموو ئەو کەسانەی کە وەفریای بومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان کەوتن، وتیشی: بارەکانی دواتری یارمەتیی خەڵکی هورموزگان بۆ ناوچەی بومەلەرزەلێدراوی ڕۆژاوای ئێران بە دیاری کردنی لۆرییە بارهەڵگرەکان، لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێ دەکرێ.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی هەیڤی سووری پارێزگای هورموزگان وتیشی: ناوەندەکانی کۆ کردنەوەی شت و مەک و  یارمەتیی دراوی و تا چوارەمی سەرماوەز لە سەرانسەری پارێزگاکەی ئێمەدا هەر کراوە دەبن و خەڵک دەتوانن یارمەتی دراوی خۆیان بۆ بومەلەرزەلێدراوان بڕژێننە نێو حسێبی ٩٩٩٩٩ لە هەموو بانکەکاندا.

بومەلەرزەی ٧.٣ ڕیشتەری شەوی دووشەممە ٢١ی گەڵاڕێزان پارێزگای کرماشانی هەژاند کە بووە هۆی ئەوەی زەبرێکی قورس لە ٧ شار و زیاتر لە هەزار گوندی ئەم پارێزگەیە بکەوێ. زیاتر لە ٣١ هەزار ماڵ و خانوبەرە لەم بومەلەرزەیەدا بە تەواوەتی کاول بوون  و یان زەبری قورس و سووکیان لێ کەوتووە. لەم ڕووداوەدا هەروەها ٤٤٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٠ هەزار و ١٧٩ کەسیش بریندار بوون.