تشرینی دووه‌م 23, 2017 16:59 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حەیدەری: شکستی داعش نیشانەی باڵادەستی ئێران و ڕاوتەگبیری ڕێبەرییە

فەرماندەری هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە جەختی کرد؛ شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش نیشانەی باڵادەستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕاوتەگبیری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامییە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سەرتیپ کیومەرس حەیدەری لە ورمێ(باکووری ڕۆژاوای ئێران) ، داعشی بە هەڵقووڵاو لە حکومەتی ئیستکباریی بۆ وێنە ئەمریکا زانی و وتی: ئەو گرووپە تیرۆریستییە، تاوانگەلی سامناکی لەسای داکۆکییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانانی لەدژ موسڵمانان و مرۆڤایەتی ئەنجام دا.

فەرماندەری هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئێستا ئاسایشی پاوەجێ لە سنوورەکانی ئێرانی ئیسلامی جێگیرە، وتی: دۆسییەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش بەئیرادەی خودا، ڕێنوێنییەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و هاوڕێتی هێزە چەکدارە تواناکانی ئێران بەتەواوەتی داخرا.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١وەو لەئێراق لەساڵی٢٠١٤وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ کرا.

هێزە ئێراقییەکان بەیارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئیران رۆژی هەینی١٧ی نۆڤمبەر توانیان شاری ڕاوە لەپارێزگای ئەنبار(ڕۆژاوای ئێراق) -دواپێگەی داعش لە ئێراق - تەنیا لەچەند کاژێردا لەچنگ تیرۆریستان ڕزگاربکەن. بەڕزگارکردنی ئەو شارە بەکردەوە داعش لە ئێراق کۆتایی پێهات.

سوپای سووریاو هێزەکانی میحوەری موقاوەمەش یەکشەممە ١٩ی نۆڤمبەر بووکەمال لە باشووری پارێزگای دێرەزوور(ڕۆژهەڵاتی سووریا) -دواپێگەی داعش لە سووریا- یان بەتەواوەتی لە چنگ گرووپی تیرۆریستیی داعش ڕزگار کرد. بەڕزگارکرانی بووکەمال دۆسییەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە سووریاش کۆتایی پێهات.

سەرلەشکر قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە لەنامەیەک بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، کۆتایی هاتنی زاڵێتی شەجەرەی خەبیسەی داعشی ڕاگەیاندو ئەو سەرکەوتنە مەزنەی لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی وجیهانی ئیسلام پیرۆزبایی کرد.

 

سەرپەیڤ