تشرینی دووه‌م 24, 2017 10:14 Asia/Tehran
  • جەهانگیری: ئێران لە کۆڕی وڵاتانی بنێری گاز دەورێکی گرینگ دەگێڕێ

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێران لە دیاری کردنی سیاسەتەکانی و هەواهەنگی بۆ گەشەپێدانی هەناردەی گاز و دابین کردنی وزەی پێویستی جیهان ، پێگە و دەورێکی گرینگی هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ "ئیسحاق جەهانگیری" شەوی هەینی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شاری "سانتاکرووز"ی بولیڤیا لە کۆڕی هەواڵنێراندا وتیشی: ئێران یەکێک لە گەورەترین پاشەکەوتەکانی گازی جیهانە و لە ئەندامانی گرینگی کۆڕی وڵاتانی بنێری گاز دێتە ئەژمار.

جەهانگیری بە پێداگری لە سەر گرینگایەتیی ناردنی گاز بۆ بازاڕ، دیاری کردنی نرخ و دابین کردنی ئاسایشی گاز وتی: چەندین سال لەمەوبەر لە تاراندا، وڵاتانی بەرهەم هێنەر و بنێری گاز بە پێشبینیی داهاتووی ئەم سەرچاوەی وزەیە، بڕیاریان دا کۆڕێک پێک بێنن و ئەمڕۆکە پاش تێپەڕینی چەندین ساڵ ئەم کۆڕە بووە بە ناوەندێکی گرینگ بۆ بڕیاردان لە بواری وزەدا.

ناوبراو وتیشی: گازی سرووشتی لە نێو وزە فوسیلییەکاندا، پاکترین و گرینگرتین وزە دێتە ئەژمار کە خەریکە پێگەی لە داهاتوویی وزەی جیهان بەرزتر دەبێتەوە.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە چوارەمین کۆبوونەوەی کۆڕی وڵاتانی بنێری گاز GECF سەردانی بولیڤیای کردووە.