تشرینی دووه‌م 24, 2017 17:11 Asia/Tehran
  • پێداگری کردنەوەی  ئامانۆ لەسەر پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ، پێبەند بوونی تۆکمەوتەواوی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جارێکی تر پشت ڕاست کردەوە و پێداگری لەسەر کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شینهۆوا، یوکیا ئامانۆ  بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی  لە کۆبوونەوەی شاندی بەڕێوەبەرایەتی ئەم ئاژانسە لە ژنێڤ  ، جارێکی تر پێداگری کرد  : ئێران پێبەندی بەرنامەی  هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام بووە  .

ئامانۆ  وتیشی : ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی  توانایی دەسڕاگەیشتن بە هەر شوێنێکی پێویست لە ئێران دا هەیە و دەتوانێ  سەردانی بکات  .

ئامانۆ وتی  : ئاژانس  درێژە دەدات بە تاقیکردنەوەی ڕاستییەکان لە ئێران و پێداگری  دەکات کە ئێران پێبەند بوونی خۆی بە بەرجام نیشان داوە  .

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی  ڕۆژی  پێنج شەممەش لە ڕاپۆرتی وەرزانەی خۆی  جارێکی تر لەسەر پێبەند بوونی ئێران بە جێبەجێ کرانی تۆکمەوتەواوی بەرجام، پێداگری کردووە.

ئەمە نۆیەمین ڕاپۆرتی ئاژانس سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجامە  کە لەهەمووی دا  بەشێوەی ڕاستەوخۆ   پێبەند بوونی تۆکمەوتەواوی ئێران بەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە، پشت ڕاست کراوەتەوە.

سەرپەیڤ