تشرینی دووه‌م 26, 2017 19:25 Asia/Tehran
  • لاریجانی: ترەمپ بە دوای ترساندن لە ئێرانە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەوڵ ئەدات بە ترساندن لە ئێران ، جیهان پاشگەز بکاتەوە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران.

  بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ،"عەلی لاریجانی" ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری "یانوش لوواندۆفسکی" سەرۆکی گرووپی پێوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەرلەمانی ئەوروپا لە تاران بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێبەندی بەرجامە، بەڕاشکاوی وتی: نابێ بهیلین تاوانپاڵدانەکانی بێ بناغە و بنەمای ئەمریکا و ژمارێک لە هاوپەیمانەکانی دژی ئێران، پێش بگرێت بە جێبەجێبوونی ئەو ڕێککەوتننامە نێو دەوڵەتییە .

 سەرۆکی مەجلیسی سۆرای ئیسلامی ئێران بە باسکردنی ئەوەی کە سەقام وئاسایش لە ناوچە و جیهان گرنگایەتی زۆری هەیە ، وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بە دوای چارەسەرکردنیی کێشەکانە لە ڕێگای وتوویژەوە.

"عەلی  لاریجانی" ، ئاماژەی کردە پشتگرییەکانی  ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی لە ترۆریستان  ووتی: تالیبان، داعش گرووپەکانی دیکەی ڕەشەکوژ سازکراوی ئەو وڵاتانەن.

 سەرۆکی مەجلیسی  شۆرای ئیسلامی ئێران هەروەها پێشوازی کرد لە پەرەی پێوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا . "لوواندۆفسکی" یش لەم دیدارە بە جەختکردن لە سەر پێبەندی یەکێتی ئەوروپا بە بەرجام، بەڕاشکاوی وتی: ئەوروپا لەتەنیشت  ئێران دەمێنێتەوە . سەرۆکی گرووپێوەندییەکان لەگەڵ  کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەرلەمانی ئەوروپا لە هەوڵەکانی ئێران لە خەبات دژی ترۆریستانیش ڕێزیگرت و وتی: کردەوەکانی ئێران لە خەباتی دژە ترۆریسم لە کەس داپۆشراو نییە .

 "لوواندۆفسکی" هەروەها بەڕاشکاوی وتی: ئەوروپا خوازیاری پەرەی پێوەندییەکانە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دا.

"یانوش لوواندۆفسکی " هاوڕێ  ١٠ کەس  لە  کارناسان و نوینەرانی پەرلەمانی  ئەوروپا لە سەر بانگێشتنی "جەلال کازمی"سەرۆکی گرووپی پێوەندییەکانی ئێران لەگەڵ پەرلەمانی ئەوروپا، ئەمرۆ (یەکشەممە) گەییشتە تاران .

 

 

سەرپەیڤ