تشرینی دووه‌م 30, 2017 17:00 Asia/Tehran
  • زەریف لە ئیتالیا: هەنگاوی هاوبەش هەمیسان وتووێژی لەسەر ناکرێتەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش وتووێژی دووبارە هەڵناگرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، موحەممەد جەوادی زەریف، وەزیرڕی کاروباری دەرەوەی ئێران بەدەم گەییشتنی بە فڕگەی چامپیۆنۆی ڕۆمی پێتەختی ئیتالیا، لەنێو کۆڕی پەیامنێران ڕایگەیاند: تەوەرە سەرەکییەکانی وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی بەشداری کۆنفرانسی نێونەتەوەیی دانوستانەکانی میدترانەیی ، ڕەوشتە هەرەمەترسیدارەکەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هەروەها پرسی هەنگاوی هاوبەش دەبێت.

زەریف لە بارەی پرسی هەنگاوی هاوبەشەوە لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی وتووێژی مدیترانەییش وتی: هەنگاوی هاوبەش نەک هەر وتووێژی دووبارە هەڵناگرێت، بەڵکو هەر بەو جۆرەی کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش فەرموویانە، دەبێ هەنگاوی پراکتیکیی زیاتریشی لەگەڵدا بێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی تەوەرەکانی وتووێژی وەزیرانی دەرەوە هاوپەیوەند بە پرسی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش وتی: ڕاستییەکەی ئەمەیە کە داعش لە ڕووی سەربازییەوە شکستی هێناوە، بەڵام وا هەڵدەگرێت کە ئەندێشەی داعشی لە تەواوی جیهاندا بکەوێتە بەر پەلامار.

زەریف پێی داگرت: تیرۆریستان دەبێ لە ڕوانگەی کلتووری، ئایدۆلۆژی و سیاسی و باسی دراڤی و بارەبووەوە بکەونە مەترسی و لە گەییشتنی دراڤ و چەک و چۆڵ بە تیرۆریستان پێشگری بکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری و وتاردان لە سێهەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی وتووێژی مدیترانەیی بە پێی بانگێشتنی فەرمیانەی ئانجلینۆ ئالفا وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ئەمڕۆ پێنج شەممە گەییشتە ڕۆمی پێتەختی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ