کانونی یه‌که‌م 04, 2017 18:00 Asia/Tehran
  • لاریجانی : هاوکاری ئێران وڕوسیا بۆ بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم درێژەی هەیە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران وتی: وتووێژەکانی ئێران وڕوسیا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم وهاوکاری هاوبەش لەم بوارە هەروا درێژەی هەیە .

" عەلی لاریجانی " ئەمڕۆ دوشەممە دوای دیدار لەگەڵ" ویچسلاو والودین" سەرۆکی دومای ڕوسیا لە مسکۆ لە ناو کۆڕی هەواڵنێران وتی: لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم هاوکاری گەلی هاوبەش لە نێوان ئێران وڕوسیا لە ئارادایە ودوو وڵات زەبری گرینگیان لە ترۆریستەکان داوە بەتایبەت داعش لە سووریا . لاریجانی ، بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران بە داخوازی دەوڵەتی عێراق لەگەڵ ئەم ولاتە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم هاوکاری کردووە ، ڕایگەیاند : ئێران لە بارەی دۆخی یەمەن یش لە سەرەتاوە لەسەر چارەسەرکرانی مەسەلە لەڕیگەی چارەسەرکردنی سیاسیانە پیداگری دەکردبەڵام بڕیک لە وڵاتان دەیانهەوێ لە ڕیگەی سەربازی مەسەلەکە پێ وشوێن بگرن. سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران ، لەبارەی قسەکانی سەرۆکانی ڕژێمی زاێونی لەمەڕ زەبر دان لە هەڵوێستی ئێران لە سووریا یش وتی: ڕەفتار وئاکاری ڕژێمی زاێونی ڕەفتاری سەربازیگەری لە سووریا بووە وئەم رژێمە هەمیشە ڕەفتار وئاقاری دەسدرێژکارانەی لەهەمبەر سووریا داهەبووە. لاریجانی هەروەها لەبارەی ئامادە بوونی لە کۆنفرانسی نیودەوڵەتی بەرەنگاری لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان لە مسکۆ وتی: هاوکاریەکانی ڕوسیا وئێڕان لە بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە ڕێبازیکی باش دایە ، بەتایبەت ئەمەکە ئاڵووێر کردنی ئەفسەرانی ئیتلاعاتی نێوان ئێران وڕوسیا بۆ شوێن هەڵگرتن وزەبر دان لەوان باش بووە. سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران پیداگری کرد: ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ بەشی وڵاتان لە بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان دیاری بکات وئێران نابێ به تەنیا خەرجی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان بدات.

سەرپەیڤ