کانونی یه‌که‌م 06, 2017 16:04 Asia/Tehran
  • جەختکردنی ڕۆحانی لە سەر وشیاری موسوڵمانان بەرامبەر ئیستکبار و زایۆنیزم

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە جەختکردنەوە لە سەر ئەوەی کە ئیستکباری جیهانی ، ئەمریکا و زایۆنیزم بەردەوام بە دوای نانەوەی پیلان و شەرئاشۆیین دژی گەلانی ناوچەکە،پێی داگرت لە سە ر پێویستی پاراستنی وشیاری و راوەستانی دلێرانەی گەلان و وڵاتە ئیسلامییەکان بەرامبەر پیلانی دوژمنان.

 بە گوێرەی راپۆرتی ماڵپەری ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی،"حەسەن ڕۆحانی" بەیانی چوار شەممە لە دیداری بەرپرسان و کارگێرانی نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ، باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و میوانانی بەشداری  سی و یەکەمین کۆنفرانسی یەکبوونی ئیسلامی لەگەڵ حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕیبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ، گرفتەکانی ئەمڕۆکەی جیهانی ئیسلامی بە هۆی مەودا گرتن لە قورئانی پیرۆز و وەحی زانی و وتی:  دوای سەرکەوتنیی خەڵکی موسولمانی ناوچە بەرامبەر ترۆریستان، ئەستەکبار و زایۆنیزم، بیر لە پیلانی نوێ دەکەنەوە .

ڕۆحانی بە باسکردنیی ئەوەی کە دەبێ بەرامبەر ئەمریکا، ڕژێمی داگیر کاری قۆدس و نۆکەرانی ئەوان وشیار بین ، وتیشی: دوژمنان دەسوەردانی خۆیان لە ناوچە زۆرتر  وبەکەڵک وەرگرتن لە بەیتۆلماڵی موسولمانان، ڕۆژهەڵاتی ناڤین یان کردووە بە   هەماری چەکەمەنی.

 سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، وەبەر ئامانج کەوتنی قۆدسی شەریفی پیلانی نویی دوژمنانی جیهانی ئیسلام زانی و بەڕاشکاوی وتی: قودس هی ئیسلام و فەلەستینە.

 رۆحانی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری چارەسەریی گرفتەکان لە ڕێگای وتوویژە بەڵام هەرگیز لەگەڵ گۆڕانی سنوورەکان لە ناوچە دا ڕەزامەندی نییە و بەرامبەر دەستدرێژی ئەستەکبار بۆ سەر بەها پیرۆزەکانی ئیسلامی ڕادەوەستێ. 

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە جەختکردن لە سەرئەوەی کە موسولمانان لە وان گەلی مەزلوومی فەلەستین دەبێ بەرامبەر پیلانی راگەیاندرانی قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنی بە یەک دەنگی ڕابن ، وتیشی: وڵاتە ئیسلامییەکان و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەرپرسایەتی قوورسیان لەم بوارە دا لە سەر شان دایە .

 

سەرپەیڤ