کانونی یه‌که‌م 06, 2017 16:21 Asia/Tehran
  •  ڕێبەری مەزنی ئینقلاب:  ئەمریکا، ڕژیمی  زایۆنی و دەست و پێوەندەکانی ئەوان لە ناوچە، فرعۆنەکانی ئەمڕۆی جیهانن

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی، " ئەمریکا، ڕژیمی زایۆنی، کۆنەپەرەستان و دەست و پیوەندەکانی دەستەڵاتەکان" ی ، " فرعۆنەکانی ئەمرۆی جیهان" زانی و فەرمووی: ژمارێک لە سیاسەتوانانی ئەمریکایی دانیان داناوە لە سەر ئەوەی کە دەبێ لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا شەڕ وتیکهەڵچوون بەدی بێت تا رژیمی زایۆنی بکەوێتە پەراوێزێکی ئەمن و جەستەی خوێناویی دونیای ئیسلام، توانایی پێشکەوتنی نەبێت .

 حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەی لە ساڵرۆژی پر بەرەکەتی لە دایکبوونی نەبی مەزنی ئیسلام حەزرەتی محەممەدی مۆستەفا (ص) و حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق(ع) لە دیداری سەرانی سێ هێز، ژمارێک لە بەرپرسانی نیزام ، بالویزانی وڵاتە ئیسلامییەکان و میوانانی کۆنفرانسی یەکبوونی ئیسلامی، بە دەربڕینی پەژارەی زۆر لە پەیرەوی ژمارێک لە حاکمانی ناوچە لە داواو ویستەکانی ئەمریکا فەرمووی: کۆماری ئیسلامی ئێران  هیچ خولیایەکی بۆ ناکۆکی لەگەڵ دەوڵەتانی موسوڵمان نییە و هەر بەوچەشنە کەلە ناوەوەی ئێران، یەکێتی و برایەتیی حاکم کردووە، لە دونیای ئیسلامیشدا بڕوادار و هۆگر و پێوشۆێنگری یەکێتی و یەکبوونە.

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ، جەختیکرد: زمانی ئێمە بەرامبەر دەست وپیوەندەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا، زمانی ڕاسپێرییە و ئەوان ڕاسپێری دەکەین کە خزمەتکردن بە زاڵمانی جیهانی بە زەرەری خۆدی ئەوانە و بە فەرموودەی قورئان هاوڕێیەتی لەگەڵ زاڵمان سەرئەنجامێکی جگە لە نابوودی نییە .

 بەڕێزی، ئامانجی یەکجاری دوژمنان لە بەدی هێنانی تاقمەکانی تەکفیری ، سازدانی شەری شیعە و سۆننە زانی و فەرمووی: خوداوەند  دوژمنانی ئێمەی گەمژە ئافراندووە  هەر ئەمەیش بووتە هۆی ئەوەی ئامانجی دوژمنانی ئیسلام یانی شەڕی مەزهەبی ،نەیەتە دی و ئینشائەڵڵا  لە داهاتووی نزیکیشدا نایاتە دی. 

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، یەکێتی ئۆمەتی ئیسلامی و راوەستان بەرامبەر زایۆنیزم و دوژمنانی دیکەی ئیسلامی بە  ڕێگاچارەی  دەرد و مەینەتی دونیای ئیسلام و ڕێگای گەییشتن بە دەستەڵات و مەزنایەتی زانی و جەختیکرد: مەسەلەی فەلەستین ئەمرۆ لە سەرووی مەسەلەکانی سیاسی ئۆمەتی ئیسلام دایە و هەمووان ئەرکمەندن بۆ ئازادی و زڕگاری گەلی فەلەستین هەوڵ بدەن.

 ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ، ئیدعای دوژمنانی ئیسلام لە بارەی ڕاگەیاندنی قودس وەک پێتەختی ڕژیمی زایۆنی سەرچاوە گرتوو لە ناتوانی و داماویی ئەوان زانی و فەرمووی: دونیان ئیسلام بێ گومان بەرامبەر ئەم پیلانە ڕادەوەستێت و زایۆنیستەکان بەم کارەیان زەبری گەورەتریان وێدەکەوێت و فەلەستینی ئازیز بێ گومان سەرئەنجام ڕزگار دەبێت .

 

سەرپەیڤ