رێپێوانی گەلی ئێران بو شەرمەزارکردنی بڕیارەکەی تڕەمپ
گەلی ئێران دوای بەرپاکردنی نوێژی هەینی ، بە سازدانی خۆپێشاندانی بەرفراوان لە سەر شەقامەکانی شارە جیاجیاکانی ئێران ، بڕیاری دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە مەڕ ناساندنی قودس وەک پێتەخنی رژێمی زایۆنیان بە توندی ئیدانە کرد .
گەلی سەرانسەری ئێران لە کاتێک دا کە لافیتەگەلێکیان بە نێوەرۆکی داکۆیک لە فەلەستین و پێداگری لەسەر خۆڕاگری لە بەرامبەر رژێمی داگیر کەری قودس لە دەست دابوو ، دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسراییلیان بەرز کردەوە و ئاڵای رژێمی زایونیان ئاگر دا .
سەرۆکی ئەمریکارۆژی چوارشەممە سەرباری نەیارەتی بەرفراوانی ناوچەیی و جیهانیی رایگەیاند : ئەمریکا قودس وەک پێتەختی ئیسراییل بە فەرمی دەناسێ .
تڕەمپ لە وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکاشی ویست تا بەراییەکانی گوازرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤەوە بۆ بەیتولموقەدەس بڕەخسێنێ .
کۆماری ئسلامیی ئێران لە یەکەم وڵاتانێک بوو کە ئەم هەنگاوەی تەڕەمپی ئیدانە کرد .
وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی لە بەیاننامەیک دا رایگەیاند هەنگاوی سەرۆکی ئەمریکا لە بەفەرمی ناسینی قودس وەک پێتەختی رژێمی زایۆنی پێشێل کردنی ئاشکرای بڕیارە نێودەوڵەتیەکانە .
زۆرێک لە وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش ئەم هەنگاویە تڕەمپیان مەحکوم کرد .