کانونی یه‌که‌م 10, 2017 21:13 Asia/Tehran
  • تاپۆ کردنی جیهانیی یاری چۆگان و ئامێری کەمانچە بەناوی ئێران

دوازدەهەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی لێژنەی میرات و شوێنەواری فەرهەنگی یۆنسکۆ بە بەشداری 24 ئەندامی لێژنەکە و نزیک بە 700 چالاکوان و چاودێری بواری شوێنەوارە فەرهەنگییە مەعنەوییەکان لە وڵاتی کۆریای باشووری بەڕێوە چوو. لەم جڤینەدا 2 دۆسیەی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ "یاری چۆگان" و "ئامێری کەمانچە" بە زۆرینەی دەنگەوە پەسەند کران و خرانە پێڕەستی مێراتی مەعنەوی جیهانییەوە.

کەمانچە یەکێکە لە کۆنترین ئامێرەکانی مۆسیقا لە ناوچەکە و بەتایبەت لە ئێراندا کە بۆ ژەندنی مۆسیقای کلاسیک و فۆلکلۆر کەڵکی لێ وەردەگرن. کەمانچە لە سەردەمی سەفەوییەکان و هەروەها قاجارییەکاندا لە ڕیزی ئامێرە سەرکییەکانی مۆسیقای ئێران بووە و یەکەم دەنگی تۆمار کراوی کەمانچەش دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیستەمی زایینی. لە بەناوبانگترین ژەنیارانی کەمانچە لە ئێراندا دەکرێ ئاماژە بکەینە "حسێن خان ئیسماعیل زادە"، "عەلی ئەسغەر بەهاری"، "مجتەبا میرزادە"، "کەیهان کەلهوڕ" و "ئەردەشێر کامکار".

"حسێن خان ئیسماعیل زادە"، "عەلی ئەسغەر بەهاری"، "مجتەبا میرزادە"

هەر ئێستاکە کەمانچە ئامێرێکی زۆر گرینگە لە ژەنیاریی بەکۆمەڵی گرووپە مۆسیقاییەکانی ئێراندا. دەنگی ئەم ئامێرە تایبەتمەندییەکی بەرچاو و زەقی هەیە لە نێو گرووپەکانی مۆسیقای ئێرانی و ئەگەر ژەنیارەکەی دەس و پەنجە ڕەنگین و لێهاتوو بێ، بەتاقی تەنێ ئەتوانێ بەرانبەر بێ لەگەڵ چەند ئامێری مەزرابی وەکوو تار و سەنتوور.

کەمان ژەندنی مامۆستا کەیهان کەلهوڕ

کەیهان کەڵهوڕ ژەنیاری و موزیسیەنی بەناوبانگی کورد، لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووەو، لە تەمەنی پێنج ساڵەیی هۆگری مویسقی دەبێ و ئیستاکە لە بواری موسیقا و ژەنیاریی کەمانچە خاوەنی نازناوەی تایبەتەو لە گەڵ ناودارترین گرووپە موسیقاییە جیهانییەکان چەندین بەرهەمی تۆمار کردووە.

ئەو هونەرمەندە جیا لەوەی ژەنیاری ئامێری تەموورە وسێ تارە، لە ژەنینی ئامێری کەمانچە شێواز و ستایلی تایبەت بەخۆی هەیە و خزمەتێکی بەرچاوی بەو ئامێرە مووسیقاییە کردووە.

یاری "چۆگان" وەرزشێکە کە دەبێتە هۆی تەندرووستی دەروون و جەستە و خاوەنی بایەخ و تایبەتمەندی جۆراوجۆرە. "چۆگان" چەمکێکی فەرهەنگییە کە بە شێوەیێکی بەربڵاو لە وێژە و ئەدەب، چیرۆکە و ئەفسانەکان، نیگارکێشیی مینیاتۆری، دەسکار و نژیارڤانیی ئێرانی ڕەنگی داوەتەوە و بەشێکی پڕبایەخە لە جیهان بینی و بۆچوونی سەمبۆلیسم و بەهێمای یاریزانەکانی.

چۆگان یەکێک لە یاری و وەرزشە دێرینەکانی ئێرانە کە ئەمڕۆکە بووەتە وەرزشێکی جیهانی. ئەم لقە وەرزشییە بە هۆی ئەوەی کە لە نێو پاشایان و گەورەکاندا باو بووە، بە "وەرزشی گەورەکان" ناوبانگی دەرکردووە. ناوی چۆگان لە ناوی ئەو چێوەی وا بۆ یاری کردن کەڵکی لێ وەردەگرن، وەرگیراوە  و یەک لەو وەرزشانەیە کە کە لایان لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆلۆمپیکەوە وەکوو وەرزشێکی جیهانی ناسراوە.

یاری مێژوویی ئێرانی چۆگان

شایانی ئاماژەیە کە ژومارەی ئاسەوارە تۆمار کراوەکانی ئێران لە پێڕەستی میراتە مەعنەوی و فەرهەنگییەکانی جیهان گەیشتووەتە 13 بەرهەم کە سێیانیان واتە نەورۆز، نان کردن و کەمانچە میراتێکی هاوبەشی چەند نەتەوەییە.

 

سەرپەیڤ