کانونی یه‌که‌م 13, 2017 08:20 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی بۆ بەشداری لە کۆبووەنەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی گەییشتە ئەستەمۆڵ

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی سەرانی ڕیکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بارەی قۆدس، گەییشتە ئەستەمۆڵ.

  کۆبوونەوەی نائاسایی سەرانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ئەمڕۆ چوار شەممە بە بەشداری کاربەدەستانی وڵاتە ئیسلامییەکان بۆ لێکدانەوەی ڕێکارەکانی لەبار بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەر ڕاگواستنەوەی باڵیوێزخانەی ئەو وڵاتە بۆ قۆدسی داگیر کراو، لە ئەستەمۆڵ دا بەڕێوە دەچێت .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لیژنەی فەرمی ئێران بە سەرۆکایەتی "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و بە ئامادەبوونی " محەممەد جەواد زەریف" وەیزری دەرەوە بۆ بەشداریی لە دانیشتنی نائاسایی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بارەی قۆدس، ئێواڕەێ سێی شەممە گەییشتە ئەستەمۆڵ.

 بەرنووسی بەیاننامەی  ڕێکخراوی  هاریکاری ئیسلامی لە دانیشتنی کارناسانی پایەبەرز دۆێشەو ڕێکخراوە و بۆ پشتڕاست کردنەوەی لەلایەن وەزیرانی دەرەوە لە دانیستنیی ئەمرۆیان ئاراستە دەکرێت .

 "دۆناڵد ترەمپ"، سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوار شەممەی ڕابردوو شەشەمی دیسەمبەر قۆدسی وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنی ڕاگەیاند، کردەوەیەک کە بەرەو ڕووی نەیاریەتی وکاردانەوەی بەربڵاوی جەماوەری، سەرانی وڵاتان و کۆر ونێوەندە نێو دەوڵەتییەکان بۆتەوە .

سەرپەیڤ