قەبوولکرانی ١٤٢ خۆیندکاری سوری لە زانکۆکانیی ئێران
وەزارەتی زانستەکانی سوریا ڕۆژی سێی شەممە باسی لە وەرگرتنیی ١٤٢ خۆیندکاری سوری لە زانکۆکانیی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی زانستەکانی سوریا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لەم ژمارەیە، ٤٥ خۆیندکار لە برگەی کارشناسی باڵا و ٧٤ خوێندکار لە برگەی دوکتورا بوورسیە کراون وتیشی ٥٠ خوێندکاریش (٢٥ خۆیندکار لە برگەی کارناسی باڵا و٢٥ خۆیندکار لە برگەی دوکتورا) بی بورسیە لە ساڵی خویندنەوەی ٢٠١٧-٢٠١٨ لە زانکۆکانیی کۆماری ئیسلامی ئێران وانە دەخۆیننەوە .
خۆیندکارانی داواکاری خۆیندنەوە لە زانکۆکانیی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ٢١ دیسەمبەر داوای خۆیان ئاراستەی وەزارەتی زانستەکانی سوریا بکەن.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی زانستەکانی سوریا، ئەم داواکارانە دەبێ برگەی خۆێندنەوەی ماستەری و یان کارشناسی باڵا لە یەکێ لە زانکۆکانیی دیمەشق، حەڵەب، تەشرین، ئەلبەحس، و ئەلفورات، حەماە، تەرتوس ڕاپەڕاندبێت . ئەم خوێندکارانە نابێ لە زانکۆکانی مەجازی یان ڕاهێنان لە ڕێگای دوورەوە بەڵگەی خۆیان وەرگرتبێت. ڕکابەری خوێندکارانی سوری بۆ وەرگرتنییان لە زانکۆکانیی ئێران بە گوێرەی نمرە و قەبووڵکردنیی یەکجاری لە ئەستۆی لایەنی بەرپرس لە ئێرانە.
زانکۆکانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیزی بائیعتبار ترین ناوەندەکانی فێرکاری باڵای جیهان دان .