دیاریکرانیی سناریۆکانیی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەیمان شکێنییەکانی ئەمریکا لە " بەرجام"
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لە دیاریکردنیی سناریۆکانی بەرەناگربوونەوەی پەیمانشکێنییەکانی ئەمریکا بەرامبەر ڕێککەوتننی ناڤۆکی لە لیژنەی ئێرانیی چاوە دێری بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش(بەرجام) کرد .
"بەهرام قاسمی" ڕۆژی چوار شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ؛ بە ئاماژە بە کۆتایی مۆڵەتی لێکدانەوەکانی "بەرجام" لە کۆنگرەی ئەمریکا، جەختیکرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر بارودۆخێک بەرامبەر جێبەجێنەبوونی ئەرکەکانی ئەمریکا لە بەرجام و درێژەی کۆسپنانەوەکان و پەیمانشکێنییەکانیی واشنگتۆن لەم بوارە ئامادەیی تۆکمەیان هەیە .
وتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سێوەی پرۆسەی لێکدانەوەی بەرجام لە کۆنگرەی ئەمریکای لە وینەی مەسەلەکانیی نێو خۆیی ئەو وڵاتە زانی و وتیشی: ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان و بەتایبەت شەریکانی دیکەی ئامادە لە دانووستانەکانی ناڤۆکی لە ئەمریکا چاوەڕوانیی دەکەن جێبە جێکردنیی ئەرکەکانی ئەو وڵاتە لە چوار چێوەی ڕێککەوتننی ناڤۆکییە .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٢٣ ئۆکتۆبری ٢٠١٧ خۆی بوارد لە پشتڕاستکردنەوەی پێبەندیی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ئەو کارەی سپاردە کۆنگرەی ئەمریکا. مۆڵەتی دوو مانگەی کۆنگرەێس لە بارەی ئەگەری بەڕێوە چوون و یان نەچوونی بایکۆتە هەڵپەسێردراوەکانی ئێران لە چوار چێوەی بەرجام لە لایەن ئەمریکاوە ڕۆژی ڕابردوو سێی شەممە کۆتایی هات.
" ڕیکس تیلێرسوون" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێی شەممە جارێکی تر ئیدعای کرد بەرجام کەم وکۆریی هەیە کە دەبێ چارەسەر بکرێت و وڵاتەکەی خەریکی ڕاوێژە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیی بۆ جیبەجێکردنیی تۆکمەی ڕیککەوتنیی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دا .