کانونی یه‌که‌م 14, 2017 14:45 Asia/Tehran
  • گوتریش : ھەنگاوی ھاوبەش باشترین ڕێگای دەستەبەر کردنی شوناسی ئاشتیانە بوونی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانە

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەشی بە باشترین ڕێگای دەستەبەر کردنی شوناسی ئاشتیانە بوونی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران زانی و داوای لە ئەمریکاش کرد کە پێبەندی ڕێککەوتننامەکە بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاسۆشێتێدپرێس، ئانتۆنیۆ گوتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕەوانەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیەی کرد بوو، ڕایگەیاند: ھەنگاوی ھاوبەش ھێشتاش باشترین ڕێگای دەستەبەرکردنی شوناسی ئاشتیانە بوونی ڕەھای بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانە.

گوتریش وێڕای پێشوازی کردن لە پشتیوانی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەوانە چین و ڕووسیاو بریتانیاو فەرانساو ئاڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا لە ھەنگاوی ھاوبەش، ئەمریکای ھان دا بۆ ئەوەی پێبەندی بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتننامەکەدا بێت.

ئانتۆنیۆ گوتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وشداریشی دا کە ئەمریکا بەرلە ھەر ھەنگاوێکی دیکە لەم پەیوەندییەدا، شوێن دانانە بەربڵاوەکانی لە ناوچەکەش دا لە بەرچاو بگرێت.

ئانتۆنیۆ گوتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێشی داگرت: ئێران بە ڕاشکاوی وتوویەتی کە تواناییە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لەوانە موشەکە باڵستیکەکانی بۆ ھەڵگرتنی چەکی ناڤۆکی دیزاین نەکراوەو ھەر لە بەر ئەمەش پەرۆشی لەم بارەیەوە شتێکی نەگونجاوو بێ بنەمایە.

ڕێککەوتنی ناڵۆکیی ئێران و تاقمی پێنح کۆ یەک کە داگری وڵاتانی چین، ڕووسیا، بریتانیا، فەرانسا، ئاڵمانیاو ئەمریکایە لە ژانویەی ٢٠١٦ەوە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە، کەچی دەوڵەتی ئەمریکا وەک ئەندامێکی ئەم تاقمە بەردەوام خۆی لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی دەدزێتەوە.

 

 

سەرپەیڤ