ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : بە ئامادە بوونی ئەمریکا لە سووریا ؛ ئاشتی هەرگیز بە دی نایەت
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران ،دامەزراندنی ئاشتی لە سووریای بە ئامادە بوونی ئەمریکا لەو وڵاتەی بە نامسۆگەر زانی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ، حسین ئەمیر عەبدۆڵڵاهیان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران وتیشی : ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریا و پەلامار بۆ سەر خەڵکی ئەو وڵاتە بە پێچەوانەی مافی نێونەتەوەیی و هۆکاری توند بوونەوەی توندئاژۆییە . ئەریک پاهۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) سێشەممە 5 دیسامبر 14 سەرماوەز ڕایگەیاندووە کە ئەو وڵاتە ئامادە بوونی سەربازیی خۆی لە سووریا ھەتا هەر کاتێک کە پێویست بێ ڕادەگرێت . ئێستاکە نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا ئامادەن کە زۆربەیان هێزە تایبەتەکانن و بۆ لاگری لە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا واتە هاوپەەیمانیەک بریتی لە کوردەکان و عەرەبەکان لەو وڵاتە ئامادەن . دەوڵەتی سووریا بە جاران وێڕای ڕەخنە گرتن لە کردەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا ، ئەو هاوپەیمانیەی بە لاگری لە تاقمە تڕوڕیستەکان و کوشتاری شارومەندانی سووری تاوانبار کردووە .