کانونی یه‌که‌م 15, 2017 09:41 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بەرامبەر بە شانۆی پڕوپاگەندەیی ئەمریکا دژ بە ئێران

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی هەینی کاردانەوەی نیشان دا بەو شانۆ پڕوپاگەندەییەی "نیکی هەیلی" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دژ بە ئێران وەڕێی خستبوو.

"محەممەد جەواد زەریف" لە تویتەردا بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە "کالین پاوێل" وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا و هەروەها "نیکلی هەیلی" ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئێمە پێشتریش ئەم شانۆیە و ئەنجامەکەیمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بینیبوو.

ئاماژەی زەریف بە قسەکانی ساڵی ٢٠٠٣ی کالین پاڤێل لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە.

"کالین پاڤێل" وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا لە دەوڵەتی یەکەمی بوشی کوڕ لە سالی ٢٠٠٣ بە ئامادەبوون لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەندێ زانیاریی بەلاڕێدابەر و درۆینەی سەبارت بە بوونی چەک و چۆڵی قەدەغە کراو لە ئێراقی خستە بەردەست و بەم لەونە بواری خۆش کرد بۆد ەسدرێژیی واشینگتۆن بۆ سەر ئێراق. هەنگاوێک کە ناپاوەجێی ئێراقی بە دواوە بوو و بواری خۆش کرد بۆ سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا.

"نیکی هەیلی"یش شەوی هەینی بە ئامادەبوون لە بەردەم هەندێ لەتکە ئاسن کە بانگەشەی دەکرد لاشەی مووشەکی ئێرانییە، شانۆیەکی پڕوپاگەندەیی نوێی دژ بە ئێران وەڕێ خست.

"نیکی هەیلی" بانگەشەی بەڕێ کرانی چەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن کرد و لە قسە و لێدوانێکی گاڵتەجاڕدا ئێرانی تۆمەتبار کرد بە بنپێ کردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی یەمەنی بەردەوام رادەگەیەنن دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن تەواو خۆجێی و ناوخۆییە و وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە بەڵام توانای بەرەڤانیی یەمەنییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەریکە زیاتر پەرە دەستێنێ.

بە بەردەوام بوونی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن و خاپوور کرانی دام و دەزگەی ژێرخانییەکانی ئەم وڵاتە بەتایبەت زەبر کەوتن لە سیستەمەکانی ئاوگەیاندن، نەخۆشی کولێرا لەم وڵاتە خەریکە بە خێرایی پەرە دەستێنێ.

 ڕژێمی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا و لە سای بێدەنگە کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

 

سەرپەیڤ