پەسەن کرانی گەڵاڵەی قەدەغەی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێران لە کۆنگرێس
کانونی یهکهم 15, 2017 13:16 Asia/Tehran
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە گەڵاڵەیەکدا فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێرانی قەدەغە کرد لە کاتێکدا کە گرێبەستەکانی لەگەڵ ئێران واژۆ و مۆر کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەیەکی سەبارەت بە قەدەغەی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێرانی بە ٢٥٢ دەنگی پۆزتیڤ و ١٦٧ دەنگی نگەتیڤ پەسەن کرد. ئەم گەڵاڵەیە بێتوو لە لایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەن بکرێ و ترەمپیش ڤێتۆی نەکات دەبێتە یاسا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک، چەندین گرێبەستی بۆ کڕینی فڕۆکە لەگەڵ دوو کۆمپانیای بویینگ و ئەیرباس واژۆ و مۆر کردووە.