کانونی یه‌که‌م 15, 2017 17:52 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتنێری سی ئین ئین قسەکانی نیکی هیلی  لە بارەی ئێرانی بردە ژێر پرسیار

ڕاپۆرتنێری سی ئین ئینی ئەمریکا لە کاردانەوە بە قسەکانیی دژە ئێرانی نوینەری ئەو وڵاتە لە رێکخراوی نەتەوەکان و بە ئاماژە بە رۆڵی چەکی ئەمریکایی لەیەمەن دا وتی: ئەمریکا لە جێگەیەک دانییە لەم بوارە پەلامار بکاتە سەر ئێران.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی دەنگ وباسی سی ئین ئین، " کلاریسا وارد"  ڕاپۆرتنێری سی ئی ئین ، کە لەم دواییە  لە سەفەر بۆ یەمەن گەڕاوەتەوە لە وتووێژ لەگەڵ ئەم کەنالە ئەمریکاییە وتی: لە یەکەم سەفەرەکەی لە دوو سێ ساڵ لەمەو بەر بۆ سەر یەمەن، حوسییەکان چەک و تەقەمەنیی کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەوان کەڵکیان لێوەرگرتووە بەمن نیشان داوە کە سازکراوی ئەمریکا بوون.

 ئەم ڕاپۆرتنێره ئەمریکاییە جەختیکردەوە کە ئەمریکا لە هەڵوێستێک دانییە کە ئێران بە ئیدعای پەرەدان بە قەیرانی یەمەن لە ڕێگای تەیارکردنی حوسییەکان بە مووشەک، بداتە بەر پەلاماری خۆی .

" کلاریسا وارد"  وتیشی، پرسیاری ڕاستەقینە ئەوەیە کە ئامانجی ڕاستەقینەی نیکی هیلی، ئەمریکا و کۆشکی سپی چییە؟ ئایا بە ڕاستی شتێک کە ئەوان بەدوای دەستخستنی ئەون ،یەمەنە یان زۆرتر هاوپێوەند بە ئێرانە؟ نیکی هیلی، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان دۆێشەو بە ئامادە بوون لە تەنیشت پارچەگەلێک کە ئیدعای دەکرد پاشماوه ی مووشەکە ئێرانییەکانە، نۆمایشی تەبلیغاتی نوێی دژی ئێران بەڕێوە برد و ئێرانی بە تەیارکردنی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵا بۆ پەلاماری مووشەکی بۆ سەر ڕیاز تۆمەتبار کرد.

"رەحان حەق" جێگری وتە بێژی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش دەسبەجێ لە کاردانەوە بە قسەکانی دژە ئێرانی نیکی هیلی وتی هیچ هۆیەک لەمەڕ ئەوەی مووشەکە تەقێندراوە یەمەنییەکان لە عەرەبستان بەرهەمی ئێران بووە ، لە ئارادانییە.

 

سەرپەیڤ