کانونی یه‌که‌م 15, 2017 18:16 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : ئیدیعای دژە ئێرانیی ئەمریکا، شوورەییەکی سیاسییە

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی، ئیدیعاکانی دژە ئێرانیی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکانی بە شوورەیی سیاسی وەسف کرد .

نیکی هیلی،  باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە  وێڕای دووپات کردنی  تۆمەتە بێ بنەماکان بە دژی ئێران و لەحاڵێکدا کە وڵاتەکەی چەکەمەنییەک بە بایخی  میلیاردان  دولاری بۆ  بوردومانی  ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن خستووەتەبەر دەستی عەرەبستانی سعودی ، ئیدیعای کرد :  ئێران بە بنپێکردنی  بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی  نەتەوەیەکگرتووەکان، چەک و مووشەکی بۆ وەبەر پەلاماردانی  عەرەبستان ناوەتەبەردەستی  حوسییەکانی یەمەن.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان   وتی : لەسەرەتای پەلاماری نایاسایی ڕ یاز  و ئەبووزەبی بۆسەر یەمەن  و لە سەردەمی  باراک ئوبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ، بە جاران کاربەدەستانی باڵای ئەمریکا  بەشێوەی ئاشکرا  ڕایانگەیاند وڵاتەکەیان لەشەڕی یەمەن ، چەک دەخاتە بەردەستی عەرەبستانی سعودی  .

یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتیشی : کوشتنی خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو  بە چەکی نوێی  ئەمریکی و ڕۆژاوایی و بە یارمەتی بەربڵاوی ڕژێمی ناشەرعیی ئیسرائیل، ئەنجام بووە  .

ناوبراو تەنیا ڕێگەی چارەسەرکرانی قەیرانی  یەمەنی  بە وتووێژی  سیاسی  زانی و پێداگری کرد  بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن  و هاوپەیمانانی یەمەنی  ئەوان  لەباشترین ڕەوشی بەرەڤانی ڕەوا و  خۆڕاگری لەبەرامبەر  پەلاماری سەربازی دەستدرێژکارانن.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان  وتیشی : ئیمارات، عەرەبستان و ئەمریکا  بە تۆمەتبار کردنی وڵاتانی تر ناتوانن  خۆیان بەسەر خەڵکی خۆڕاگری یەمەن دا بسەپێنن  و شکستی هەوڵی سەربازی لە یەمەن حەتمییە.

سەرپەیڤ