کانونی یه‌که‌م 16, 2017 07:27 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا هیچ سنوورێکی نییە بۆ بێ حەیایی و دووبەرەکی نانەوە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریکا هیچ سنوورێکی نییە بۆ ڕووهەڵماڵاویی و نیفاق و دووبەرەکی نانەوە.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی لەپەیامێکی توئیتەری بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا پڕۆپاگەندەی سەعوودیاو ئیمارات لەبارەی یەمەن دووپات دەکاتەوە، نووسی: ڕاپۆری گرووپی ناسراو بەلێکۆڵینەوە لەبارەی چەکی بەکارهاتوو لە شەڕ( CAR ) پشت ڕاستی کردۆتەوە کە چەکئامێری ئەمریکی و سەعوودی گەیشتووەتە دەست داعش.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەی "گرووپی چەکئامێری جەنگی" یش لەمەڕ زانیارییە چەکئامێرییەکان پێشانی دا کە عەرەبستان و ئەمریکا لەگواستنەوەی چەکەمەنی بۆ تیرۆریستان لە عێراق و سووریا دەوریان بووە.

سەرپەیڤ