کانونی یه‌که‌م 16, 2017 13:07 Asia/Tehran
  • جەهانگیری:

یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئابووری ، پرسی سەرەکیی ئێرانە، وتی: یەکەم ئامرازی دوژمنان بۆ لەگوشارخستنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بایکۆت و گەمارۆی ئابوورییە.

ئیسحاق جەهانگیری ئەمڕۆ شەممە لەدووهەم جڤینی ئابووریی ئێران لەتاران وتی: پرسە ئابوورییەکان، کێشەی سەرەکیی بەرپرسانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتایبەت ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامییە.

یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە نابێ هاواهەنگی و هاوهەڵوێستیی ئابووری و سیاسی لەمەڕ"ئابووریی خۆڕاگرانە"ی لەدەست دا، وتی: هەل و دەرفەتەکان لە ئێران بۆ گەشەکردن، لە زۆرێ لە وڵاتانی دیکە زیاترە.

یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەشی کرد بە چینی لاوی خوێندەوار لەئێران و وتی: دەبێ بەڕەوتێکی زانستیانە لەگەڵ پرسەکانی بەردەمی ئێران هەڵس و کەوت بکرێ.

دووهەم کۆبوونەوەی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئامانجی پەردەلادان لە١٦گەڵاڵەی توێژینەوەیی لەمەڕ پرسی جیاجیای ئابووریی ئێران ئەمڕۆ شەممە بەئامادەبوونی ئیسحاق جەهانگیری لەتاران دەسپێکرا.

سەرپەیڤ