کانونی یه‌که‌م 16, 2017 17:07 Asia/Tehran
  • مەحکوم کرانی ئێرانیەک بە ئیدعای بنپێکردنی بایکوتەکان لە ئەمریکا

دادگەیەک لە ئەمریکا شارومەندیکی ئێرانی - کەنەدایی بە ئیدعای هەوڵ بۆ بنپێکرانی بایکوتەکانی دژە ئێرانی بە سی ودوو مانگ زیندان مەحکوم کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، بە ئیدعای جون ئیچ کیم" دادئەستێنی کاتیی دادگەی ناوچەیی باشووری نیویورک و" ڤیلیام سوئینی " جێگری سەرپەرەشتی ئیف بی ئای" عەلی سوفی " شەست وسێ ساڵانی لەساڵی دووهەزاروچواردە هەتا دووهەزارو شازدە ، کەل وپەلی سەربازی بەبێ وەرگەتنی ئیجازەنامە ، ڕاستەو خۆ یا لەڕێگەی وڵاتانی ترەوە ، لە ئەمریکا بۆ ئێران هەناردە دەکرد. نوسینگەی دادئەستێنی ئەمریکا لە باشووری نیویورک ئیدعای کردووە، سوفی بە ئاگاداری لەوەی کە هەناردە کرانی کاڵا بۆ ئێران بە پێچەوانەی یاسای ئەمریکایە ، کەلو پەل گەلیکی لەوان کۆپتەر ، پارچەی پێشکەوتەی چەک، پارچەی تانک وترۆمبێلی سەربازی بەبێ بەڵگە لە ئەمریکاوە بۆ ئێران هەناردە کردووە. لە بەیان نامەی وەزاڕەتی دادئەستێنی ئەمریکا دا ئاماژە کراوە کە سوفی بە دەس مامورانی تایبەتی پۆلیسی فیدراڵ دەسگیر کراوە. سوفی بە تاوانی ئەو شتەی کە پیلان بۆ بنپێکردنی بایکوتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ،ناوی لیی براوە، بە سی ودوو مانگ زیندان ویەک ساڵ ئازادی لەژێر چاوەدێری مەحکوم کراوە. واشنتۆن لە ڕیکاری دژە ئێڕانی خۆی دا ، وێڕای بایکوتەکانی نایاسایی لەدژی تاران ، بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی بە بیانوی پڕوپوچ کێشە ساز دەکات.

سەرپەیڤ