کانونی یه‌که‌م 16, 2017 17:13 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی سەرۆکی مەجلیسی سەنگاپور لە دەوری ئێران لە چارەسەر کرانی قەیرانی ناوچە

سەرۆکی مەجلیسی نوێ سەنگاپور لەدەوری کۆماری ئیسلامی ئێران لە چارەسەر کرانی قەیران لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەوان عێڕاق وسووریا ڕێزی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئیرنا " " چوان جین تان" سەرۆکی نوێ مەجلیسی سەنگاپور ئەمرۆ لە دیدار لەگەڵ جەواد ئەنساری باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەنگاپور ئەم بابەتەی ڕاگەیاند . سەرۆکی مەجلیسی نوێ سەنگاپور لەسەر بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم پیداگری کردو لە شکستی تاقمە ترۆریستەکان لەوان داعش لە عێڕاق وسووریا خۆشحاڵی دەربڕی. ئەو هەروەها شوێنهاتەکانی بڕیاری ئەم دواییەی کۆشکی سپی لەبارەی ڕاگەیاندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زاێونی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بەجیی نیگەرانی زانی. باڵوێزی ئێران لە سەنگاپور یش لەم دیدارە لەسەر دەور وپلە وپێگەی مەجلیسی یاسادانەرلە دیاری کردنی هێڵی سیاسەتی دەرەوەیی وبەردەوامی پێوەندی خەڵکی دوو وڵات پیداگری کرد. جەواد ئەنساری هەروەها بە بڕیاری ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕاگەیاندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زاێونی ئاماژەی کردو وتی: لەم بوارە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لەگەڵ هەڵوێستی ئەمریکا لە بارەی قودس نەیارەتیان کرد. 

سەرپەیڤ