کانونی یه‌که‌م 16, 2017 18:03 Asia/Tehran
  • زەریف: مان ونەمانی ژمارێک وڵاتی دەورووبەری ئێران وابەستەی زلهێزانە

وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە هەندێ وڵاتی دەورووبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران یان لەژێر چەتری داکۆکیی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ) ن یان خاوەن هێزی ناڤۆکین، وتی: مان ونەمانی ئەو وڵاتانە گرێدراوی وڵاتانی زلهێزە.

محەممەد جەوادی زەریف ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی دەنگدانەوەی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە یاساو ڕێسای سزادانی ئێران لە تاران وتی: هەندێ وڵاتی دەورووبەری ئێران بە پژمینێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەرز دەیانگرێ و بە بزەیەکی ناوبراو سەرخۆش دەبن.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە مافی مرۆڤ دەسەڵاتی بنەمایی وڵاتانە، وتی: مافی مرۆڤ بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران گرینگە.

محەممەد جەوادی زەریف وتی: ئێران لەبەر ئیسلامی بوون هەردەم جەختی کردووە لەسەر ئەوخاڵە کە خەڵک وەلی نێعمەتن و ڕێزی گرتووە لە مافی مرۆڤەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێران، مافی مرۆڤی بە بەهایەکی ستراتژیک بۆ نیزامی ئیسلامیی ئێران ناوبرد و وتی: مان و نەمانی ئێران گرێدراوی لەبەرچاو گرتنی ئەو مافانەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لەبارەی سیاسەتی دەرەوەیی تاران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وابەستە نەبوون بەدەرەوە و بەرەڤانی لە مافی موستەزعەفانی کردووەتە بنەما .

سەرپەیڤ