کانونی یه‌که‌م 16, 2017 19:18 Asia/Tehran
  • سەردار جەزاییری: نیکی هەیلی هیچ تێگەیشتنێکی لەمەڕ پرسە سەربازییەکان نییە

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێدوانی سووکانەی نوێنەری ئەمریکا لەڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە ئێران و توانای بەرگریی یەمەنی گەڕاندەوە بۆ بێ ئاگایی ناوبراو لە پرسە سەربازیی و بەرگرییەکان.

نیکی هەیلی نوێنەری ئەمریکا لەڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی پێنج شەممە بەئامادەبوون لە بەردەم ئەو کوتە ئاسنانەی ئیدیعای دەکرد، لاشەی مووشەکە ئێرانییەکانە، پڕووپاگەندەیەکی نوێی لەدژ ئێران دەسپێکرد.

هەیلی بێ ئاماژە بە داکۆکیی لۆجستیکی لەڕادەبەدەری واشنگتۆن لە عەرەبستان بۆ بۆردومانی خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن، ئێرانی تۆمەتبار کرد بە پڕچەک کردنی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ پەلاماری مووشەکیی سەر ڕیاز.

فەرحان حەق یاریدەری وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەو ئیدیعایەی هەیلی ڕەت کردەوە.

سەردار مەسعوود جەزاییری ئەمڕۆ شەممە وتی: ئەگەر ئەمریکییەکان ئاگاداری ئاستی باڵای تەکنۆلۆژیای مووشەکیی خۆڕاگریی یەمەن بوونایە، خۆیان دەبوارد لەهێنانەئارای لێدوانی لەوچەشنە.

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە واشنگتۆن توانای کۆدەنگ سازیی لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران و خۆڕاگریی نییە، وتی: تەنیا ڕێگای دەربازبوونی ئەمریکا لەو دژوارییانەی دەست و یەخەیان بووە، ڕاگرتنی کردەی شەڕخوازانەو تاوانکارانەی لەدوورترین شوێنەکانی جیهانە.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی٢٠١٥وە دەستی کردووە بەدەسدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە. شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودییا هەردەم ئیدیعا دەکا، ئێران چەک و مووشەک دەخاتە بەردەست هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن و بەم کارەی بەناو تەگەرە دەخاتە بەردەم ڕەوتی چارەسەریی قەیرانی یەمەن.

بەڵام بەرپرسانی یەمەنی چەندین جار جەختیان کردووە، هێزی بەرەڤانیی سوپای ئەو وڵاتە تەواو خۆماڵی و سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی یەمەن لەلایەن رژیمی سەعوودی رۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوو لە گەشەکردنە.

سەرپەیڤ