کانونی یه‌که‌م 17, 2017 08:18 Asia/Tehran
  • یاریدەری باڵای وەزیری ڕێگا و بانی ئێران: ئەمریکا هەوڵ دەدات ڕەوتی پارەدانی ئێران بۆ کڕینی فڕۆکە ڕابگرێ

یاریدەری باڵای وەزیری ڕێگا و بانی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتییدا سەبارەت بە پەسەنکراوی ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەمەڕ چاوەدێری کردن بە سەر گرێبەستەکانی فرۆشتنی فڕۆکە بە ئێران وتی: واشینگتۆن بەنیازە ناوەندە دراوییەکان بترسێنێ لە ئەنجام دانی هەر چەشنە سات و سەودایەک لەگەڵ ئێران و شوێندۆزیی ئەو پارەیە بکات کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کڕینی فڕۆکە دەیدات و ڕەوتی پارەدانەکە راگرێ.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە درێژەی هەوڵی دوژمنکارانەی واشینگتۆن دژ بە کۆماری ئسلامیی ئێران، گەڵاڵەی دژ بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش، " پەرەسەندنی چاوەدێریی کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەر مامەڵەی فڕۆکە لەگەڵ ئێران" ناسراو بە گەڵاڵەی HR4324 ی پەسەن کرد.

ئەم گەڵاڵەیە بۆ ئەوەی ببێ بە یاسا دەبێ لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایشدا پەسەن بکرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئەسغەر فەخرییە" شەوی یەکشەممە راشکاوانە ڕایگەیاند؛ بێتوو ئەم پەسەن کراوە ببێ بە یاسا، ئێران بۆ کڕینی فڕۆکەی "بویینگ" و ئەیرباس" بەرەوڕووی کێشە دەبێتەوە کە ئەوەش بنپێ کردنی ئاشکرای بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش لە لایەن ئەمریکاوە دێتە ئەژمار.

بە پێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە پێش بە فرۆشرانی نەک هەر فڕۆکە بەڵکوو پارچەکان و تەکنۆلۆژیاکەیشی بە ئێران بگرێ.

کۆمپانیای ئاسمانی و فڕۆکەوانیی ئێران "ئیران ئەیر" بۆ کڕینی ٨٠ فڕۆکەی بویینگ لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە گڕێبەستی مۆرکردووە. "ئێران ئەیر" هەروەها گرێبەستی کڕینی سەد فڕۆکەیشی لەگەڵ کۆمپانیای ئەیرباس واژۆ  و مۆر کردووە.

سەرپەیڤ