کانونی یه‌که‌م 17, 2017 15:26 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆماری سەربەخۆی نەخجەوان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەرەپێدان و هاسانکاری لە پێوەندییەکان لە بوارە جۆربەجۆرەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، پێشوازی دەکا .

بەپێی ڕاپورتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی  وەزارەتی دەرەوە،  محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنی واسف تالب ئۆف، سەرۆکی ئەنجومەنی  باڵای  کۆماری سەربەخۆی نەخجەوان لە تاران وتی : گەلی ئێران و کۆماری ئازەربایجان، هەر دوو وڵات بە ماڵی خۆ دەزانن و هەست بە غەریبی   ناکەن  .

زەریف وتیشی: ئێران ئامادەیە هاوکاری دوو لایەنە لەوان  ڕێگەی ئاسن، ڕێگەوبان و پرۆژەکانی ژێرخانی ، کشت و کاڵ، بەرهەمی هاوبەش، هاسانکاری کاروباری گومرکی وبەرهەم هێنانی کارەبا لەگەڵ کوماری ئازەربایجان پەرە پێ بدات.

سەرۆکی  مەجلیسی کۆماری سەربەخۆی نەخجەوانیش  وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە ئامادەبوونی لە ئێران، لە پەرەی هاوکارییەکانی دوولایەنەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان  بەتایبەت هاوکاری لەگەڵ  کۆماری سەربەخۆی نەخجەوان ڕەزامەندی دەربڕی .

نەخجەوان بەشێک لە کۆماری ئازەربایجانە  کە فڤرییەی ساڵی 1924  بەشێوەی کۆماری سەربەخۆ دامەزرا.

سەرپەیڤ