کانونی یه‌که‌م 17, 2017 21:01 Asia/Tehran
  • ویلایەتی : کۆماری ئیسلامی ئێران مووشەکی بە یەمەن نەداوە

یاریدەری ڕێبەری باڵای ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران مووشەکی بە یەمەن نەداوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی مێهر  عەلی ئەکبەری  ویلایەتی   یاریدەری  ڕێبەری  موعەززەمی  ئینقلابی ئیسلامی  ئێران  لە کاربواری نێونەتەوەیی  ڕۆژی یەکشەمە  لە پەراوێزی  کۆبوونەوەی  جێگرانی  توێژینەوەیی   یەکەکانی  زانکوی  ئیسلامی  لە کاردانەوە  بە  بانگەشەکانی    بێ بنەما  و دژە  ئێرانی   نیکی  هیلی  باڵوێزی  ئەمریکا  للە ڕێکخراوی نەتەوەکان  وتیشی :  ئەو  کەسە  لانیکەم    زانیاری  و  زانستی  پێویستی  بۆ  قسە کردن نیە  و  قسە ی ب ێ بنەما و  پووچ  دەکات .   نیکی  هیلی  نوێنەری  ئەمریکا  لە ڕێکخراوی نەتەوەکان  پێنجشەمە  14  دیسامبر  بە ئامادە بوونی  لە   هەمبەر  پارچەگەلێک  کە ئیدەعای  دەکرد    مووشەکی  ئێرانیە  بە بێ  ئاماژە  بە    لاگریەکانی چەکەمەنی  بێ درێغی واشنکتون  لە عەرەبستان  بۆ بوردمانی  خەڵکی  بێ دەرتانی یەمەن ،  ئێرانی   تاوانبار  کرد  بە تەیار کردنی  بزووتنەوەی  ئەنساڕوڵڵای   یەمەن  بۆ پەلاماری  مووشەکی   بۆ ڕیاز .  یاریدەری  ڕێبەری موعەززەمی  ئینقلابی  یئسلامی    لە کاروباری  نێونەتەوەیی  هەروا  سەبارەت  بە  ڕاگەیندرانی  قودس  بە پێتەختی   ڕژیمی زایونی   لە لایەن  دوناڵد تڕەمپەوە  سەرۆک  کۆماری ئەمریکا وتی بە بێ گومان   هەمووی  بەیتولموقەدس  پێتەختی  فەلەستینە .

  ویلایەتی  لە بەشێکی  دیکەی قسەکانیدا  سەبارەت  بە ئاکامی  بەرجامیش  وتی  ئەمریکیەکان  هەوڵ  ئەدەن  بە هەر شێوازێک  بووە  بە پێچەوانەی  ئەو گرێبەستە  نێونەتەوەییانە  چالاکی  بکەن .   یاریدەری  ڕێبەری  موعەززەمی   ئینقلابی  ئیسلامی  لە کاروباری نێونەتەوەیی  جەختی کرد :  ئورووپاییەکانیش  لەب ەرجام  ڕوڵ دەگێڕن  و   دیارە کە بڕێک  لە وڵاتانی ئوروپی  ڕوڵەکانیان دابەش  کردووە .

سەرپەیڤ