کانونی یه‌که‌م 17, 2017 21:24 Asia/Tehran
  •  بروجردی : ئەمریکا و ڕژیمی زایونی لاگری  تاقمە تەکفیریەکان و توندرەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین

سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە دیدار لە گەڵ نوێنەری پەرلەمانی ئەندونزیا لە تاران وتی ئەمریکا و ڕژیمی زایونی بە لاگری لە تاقمە تەکفیری و توند ڕوەکان بوونەتە هۆی گەشەی ئەوان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  مەجلس  عەلائەدین  بروجردی  سەرۆکی کومیسیونی  ئاسایشی  نیشتمانی  و سیاسەتی   دەرەوەیی  مەجلسی شورای  ئیسلامی  ئێران  ڕۆژی یەکشەمە  لە دیداری خانمی نورحەیاتی  وێڕای  ئاماژە  بە  قەیرانەکانی  ناوچەی  ڕۆژهەڵاتی ناڤین  جەختی کرد   دوژمنانی  جیهانی  ئیسلام  بە بە دی هاتنی  بارگرژی  تێکهەڵچوون  و ناکۆکی  بە دوای  لاواز بوونی  توانایی    ئومەتی  ئیسلامی    و  دابینی  پەراوێزی  ئاسایش  بۆ ڕژیمی داگیرکراوی  قودسن . بروجردی  وێڕای  ڕەخنە گرتن  لە  سیاسەتی  سەرۆک کۆماری ئەمریکا  لە  بە  فەرمی     ناسینی قودس  وەک پێتەختی  ڕژژیمی  زایونی وتی  پرسی  فەلەستین  گرینگترین  پرسی  جیهانی  ئیسلامە  و سیاسەتی  نالۆژیکانەی  سیاسەتوانانی  ئەمریکایی  بووەتە  هۆی تەریک کەوتنەوەی   ئەو وڵاتە  و ڕاوەستاوی  و یەکێیتی  ئومەتی  ئیسلامی . سەرۆکی  کومیسیونی   ئاسایشی  نیشتمانی  و سیاسەتی  دەرەوەیی  مەجلسی شورای  ئیسلامی  ئێران  خوازیاری  بیروڕاگۆڕینەوە  و وتووێژەکانی  بەردەوامی  نێوان  کاربەدەستانی  پلە بەرزی  سیاسی  و پەرلەمانی  ئێران و ئەندونزیا  لە کۆمەڵگا ئیسلامی  و نوێنەتەوەییەکان  و چارەسەری   کێشەکانی  هاوپەیوەند  بە جیهانی  یئسلام بوو.

نوێنەری مەجلسی ئەندونزیاش وێڕای جەخت کردن لەسەر هێزمەندی  و پتەو کردنی  هاوکاریەکانی  دوستانە لە گەڵ ئێران  وتی   پەرلەمانی ئەندونزیا  پێشوازی دەکات  لە پەرەی  پەوەندیەکانی  لە گەڵ کوماری ئیسلامی  ئێران . خانمی نوور حەیاتی  هەروەها  ڕێزی  گرت  لە ساسەتەکانی  کوماری  ئیسلامی  ئێران  بۆ ئیدانە کرانی  کوشتاری  موسوڵمانانی ڕوهینگیایی  لە کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکان  و خەبات بە دژی  تڕوڕیزم .