کانونی یه‌که‌م 18, 2017 10:15 Asia/Tehran
  • ئێران تاوانکاریەکانی سعودیەکان لە یەمەنی بە توندی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ، پەلامارەکانی چەند ڕۆژی رابردووی فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆسەر ئامانجە ناسەربازیەکان لە شارەکانی یەمەنی کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس لە شارومەندانی بێتاوانی ئەم وڵاتە ، بە توندی ئیدانە کرد .

فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی لە چەند رۆژی رابردوودا هەڵیان کوتایە سەر ئامانجی ناسەربازیی لەوان ماڵی خەڵک و بازاڕەکان لە چەندین شاری یەمەن . ئالی سعود لە درێژەی پەلامارەکانی دا بۆسەر خەڵکی بێتاوانی یەمەن ، رۆژی یەکشەممەش پاسێک و ئاهەنگێکی زەماوەندی لە پارێزگەی مەئریب لە ناوەندی یەمەن پێکا کە لەم پەلامارانەدا خەڵکانێک کوژران و بریندار بوون .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو وێڕای دەبڕینی هاوخەمی لە گەڵ بەجێماوانی قوربانیانی ئەم تاوانکارییانە گوتی : تاوسەندنی بۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکان ، درێژەی گەمارۆ و رێگانەدان بە گەیشتنی یارمەتی مرۆیی بە خەڵکی بێتاوانی یەمەن نیشانەی شکستی زۆری ئەم وڵاتە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لە دەسدرێژی بۆسەر یەمەنە .

بەهرام قاسمی بە رەخنە گرتن لە بێدەنگە لێکردنی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە هەمبەر تاوانکاریەکانی سعودی ، پەلاماری سەر ئامانجی ناسەربازی و رێگرتن لە دەسڕاگەیشتنی رێکخراو وناوەندە بەرپرسە نیودەوڵەتیەکان لە کاری گەیاندنی فریاگوزاریی وەک پێشێلکەری ئاشکرای بنەما و رێسا دیارەکانی مافی مرۆڤ ناوبرد .

قاسمی لە رێکخراوی نەتەوەکان و وڵاتانی کاریگەر لە قەیرانی یەمەنی ویست هەوڵی خۆیان بۆ راگرتنی خێرای پەلامارەکان دەکار بێنن .

عەرەبستانی سعودی بە داکۆکی ئەمریکا و ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە هێرشی کردە سەر یەمەن و هاوکات ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی داوە .

سەرپەیڤ