کانونی یه‌که‌م 18, 2017 12:28 Asia/Tehran
  • شەمخانی: بڕیارەکەی ترەمپ دژی قودس ڕەوتی لەنێو چوونی ڕژێمی زایونی خێراتر دەکاتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە هەنگاوەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی وتی: ئەو جۆرە کارانە ڕەوتی لەنێو چوونی ڕژێمی زایونی خێراتر دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەی ڕێزنان لە یادی شەهیدانی تیرۆری پارێزگای کوردستانی ئێران، بە دەربڕینی ئەمەی کە قودس پێتەختی هەتاهەتایی فەلەستینە، وتیشی: پرسی فەلەستین پرسی سەرەکیی جیهانی ئیسلامەو هەڵەی شتراتژیی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لەمەڕ بە فەرمی ناسینی قودسی پیرۆز وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بوو بە هۆی ڕاچەنین و ڕابوونی دووبارەو یەکگرتنی جیهانی ئیسلام.

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە شکست هێنانەکانی داعش و پشتیوانە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانی وتیشی: چالاک کردنی بارستاییە سیاسی و ئاسایشتییە تازەکان بە بەشداریی وڵاتانی سەربەخۆی ناوچەیی، وێڕای لەنێو بردنی هەڕەشەو گوڕەشەکان، لاپەڕەیەکی تازەشی لە ڕووی بەشداری و ئامادە بوونی ناوچەیی بەبێ دیاری کردنی ڕۆڵێک بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە ڕۆژئاوای ئاسیا هەڵداوەتەوە.

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ئاماژەشی کردە ئەوەی کە ئەمریکا هەزاران موشەک و چەکی قەدەغەو کۆکوژی خستووەتە بەر دەستی عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بۆ ئەنجام دانی تاوان و دڕندەکاریی دژی جەماوەری یەمەن و وتیشی: شانۆ میدیاییەکان ناتوانێ سیمای ئەو خوێنمژانەی کە هەزاران ژن و منداڵ و بەساڵاچووی بێ دەرەتانیانی یەمەنییان کردووە بە قوربانیی حەزلێکەری و ئامانجەکانی نامرۆڤانەیان، بڕازێنێتەوە.

 

سەرپەیڤ