کانونی یه‌که‌م 24, 2017 15:49 Asia/Tehran
  • لاریجانی : ئەمریکاییەکان  بە دوای  ئاڵۆزی نانەوە لە ناوچە ن

سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران وتی : ئیدەعای ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە ئێران بە حووسیەکانی یەمەن مووشەکی داوە بانگەشەیەکی پووچە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  عەلی  لاریجانی  سەرۆکی مەجلسی شورای  ئیسلامی  ێئران  ڕۆژی یەکشەمە  لە دیدار لە گەڵ"  ویچسلاو والودین " سەرۆکی مەجلسی دۆمای  ڕووسیا  لە پەراوێزی  بەڕێوە چوونی  یەکەمین   دانیشتنی   سەرۆکانی  شەش  وڵاتی  ئێران  پاکستان   ئەفغانستان  چین  ڕووسیا  و تورکیا   سەبارەت  بە    تەنگژەکانی  خەبات  بە دژی  تێڕوڕیزم و ڕوڵی  هاوکاریە ناوچەییەکان  ئیدەعای  ئەمریکیەکان  سەبارەت  بەوەی  کە  ئێران    مووشەکی  بە ئەنساڕوڵڵای  یەمەن   داوە  بە  یاریی  نوێ  ئەوان   لە ناوچە ز انی .لاریجانی    هەروەها   وێڕای  جەخت کردن   لەسەر  پێویستی  پەرەی  هاوکاریە ناوچەییەکانی ئێران و ڕووسیا  هاوکاری دوو وڵاتی  بۆ  چارەسەری قەیرانی  سووریا  بە نمونەی  سەرکەوتووی   ئەو هاوکاریانە   زانی  و وتی   بڕێک  بە دوای  گۆڕینی  ئەو  ڕێگا و کەڵک وەرگرتن   لە سەرکەوتنەکانی  ئەم دواییە  لە  سووریا   بە سوودی  خویانن  کە دەبێ  لەو بوارەدا  وریا بین . سەرۆکی  شاندی   ئێرانی بەشدار بوو  لە  کۆبوونەوەی  تەنگژەکانی  خەبات  بە دژی تڕوڕیزم  لە  پاکستان  هەروەها   ڕێزی گرت   لە هەڵوێستەکانی  ڕووسیا  سەبارەت  بە   نەیاریەتی کردن  لە گەڵ  بڕیاری  سەرۆک کوماری  ئەمریکا لە مەڕ   بە فەرمی  ناسینی  قودسی داگیرکراوی وەک  پێتەختی  ئیسرائیل  .  سەرۆکی  دۆمای  ڕووسیاش  وێڕای  ڕەخنە گرتن  لە  سیاسەتەکانی  دووفاقانەی   ئەمریکیەکان  وتی  دەبێ  بە کەڵک وەرگرتن  لە  ئەزموونی  هاوکاری  هاوبەشی  ناوچەیی  لە  سووریا  قەیرانە  سەربازیەکانی  بە شێوەی  سیاسی  و ئاشتیخوازانە  چارەسەر بکرێت .  عەلی لاریجانی  سەرۆکی مەجلسی  شورای  ئیسلامی  ئێران  بو بەشداری  لە دانیشتنی  تەنگژەکانی بەەرنگار بوونەوەی  تڕوڕیزم  و ڕوڵی  هاوکاریەکانی ناوچەیی  بۆ ئیسلام ئاباد  سەفەری  کردووە  . ئەو د انیشتنە   بە داهێنانی مەحلسی  نیشتمانی  پاکستان  و بە ئامادە بوونی  سەرۆک  پەرلەمانەکانی  شەش  و.ڵاتی کۆماری  ئیسلامی  ئێران  پاکستان  ڕووسیا   ئەفغانستان  چین و تورکیا ئەمڕۆ یەکشەمە  لە ئیسلام ئابادی پێتەختی  پاکستان دەستی بەکار کرد .

سەرپەیڤ