کانونی یه‌که‌م 25, 2017 18:18 Asia/Tehran
  • پێداگریی لەسەر پەرەپێدانی هاتووچۆی شاندە پەرلەمانییەکانی ئێران و تورکیا

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی تورکیا، جەختیان کرد لەسەر پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان بەتایبەت لەبواری ئابووریدا.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ ئیسماعیل قەهرەمان سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی تورکیا لە ئیسلامئابادی پاکستان، دیدارو وتووێژی کرد.

ئیسماعیل قەهرەمان سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی تورکیا لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی کردە چوونەسەری ئاستی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتی ئێران و تورکیاو پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتی ڕوو لەگەشە وەسف کرد و وتی: هاتووچۆی شاندە پەرلەمانییەکان، کەمڵێنەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران کە بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی"کێشەو ئاستەنگەکانی بەردەم بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم و دەوری هاوکارییە ناوچەییەکان" سەردانی پاکستانی کردبوو، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئیسلامئابادی بەرەو تاران جێهێشت.

ئەو دانیشتنە لەسەر دەسپێشخەریی ئەنجومەنی نیشتمانیی پاکستان و ئامادەبوونی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران، پاکستان، ڕووسیا، ئەفغانستان، چین و تورکیا دوێنێ یەکشەممە لە ئیسلامئاباد، بەڕێوە چوو.

عەلی لاریجانی هەروەها لەپەراوێزی دانیشتنی ئیسلامئاباد، لەگەڵ هاوشانەکانی دیدار و لەبارەی پرسی جیاجیای دووقۆڵی، ناوچەیی و جیهانی وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ