کانونی یه‌که‌م 26, 2017 14:45 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: فەلەستین  وەک هەمیشە پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلامە

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی : فەلەستین وەک هەمیشە پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلامە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی و سکرتێری گۆگەی  جیهانی ڕابوونی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا وتی  : هەوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا لەبەرەسمی ناسینی قودس  وەکوو پێتەختی  ڕژێمی زایۆنیستی و فەرمانی گواستنەوەی باڵوێزخانەی واشینگتۆن بۆ بەیتولموقەدەس ، نیشانی دا هەموو جیهان بەتایبەت موسوڵمانان بەرامبەر بەم پرسە  هەستیارن.

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی یینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێونەتەوەیی وتیشی : دەنگی باڵای وڵاتانی  جۆربەجۆری جیهان  لە کۆگەی  گشتی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  بۆ نەیارەتی کردن بەرامبەر  گۆڕینی ڕەوشی قودسی داگیرکراو نیشانەی ڕابوون و ئاگادار بوونەوەی بیروڕای گشتی جیهانە کە سەرباری  هەموو هەڕەشەکان ، ڕووی داوە  .

سکرتێری گشتی کۆگەی جیهانیی ڕابوونی ئیسلامی  وتی : لە ئەنجومەنی ئاسایش، ئەمریکا تەنانەت دەنگێکی بۆ گۆڕینی پێتەختی ئیسرائیل نەبووە و ئەمەش بووەتە  هۆی ڕەخنەلەنێوان خودی ئەمریکییەکان لەبەر کەمبوونی دزەی دەوڵەتی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان  .

پێنج شەممە بیست و یەکەمی دیسەمبەری ساڵی 2017  سەرباری هەڕەشەکانی ترەمپ و نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پچڕاندنی یارمەتی ماڵی بۆ وڵاتانێک  کە  دەنگی ئەرێ بدەنە کۆگەی نەتەوەیەکگرتووەکان، بریارنامەیەک بە دەنگی 128  وڵات پەسەند کرا ولەودا نەیارەتی کرابوو بەرامبەر گۆڕینی ڕەوشی  قودسی داگیرکراو  و مافی فەلەستینییان سەبارەت بە قودس  تێیای دا بە ڕەسمیەت ناسرا.

سەرپەیڤ