وەزیری نێوخۆی ئێران: عەرەبستان بە دوای بنیات نانەوەی داعشە
وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، خوازیاری بەرەنگار بوونەوەی ببڕ لەگەڵ بیر و هزری تاقمی ترۆریستی داعش بووە.
" عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزلی" وەزیری نێو خۆی ئێران ئێواڕەی سێی شەممە لە دووهەمین کۆبوونەوەی ستاندارانی سەرانسەری ئێران لە تاران، بە ئاماژە بە بارودۆخی ئاسایشی ناوچە جەختیکردەوە: پێکهاتەی داعش کۆتایی پێهاتووە بەڵام هێشتا بیرو هزری ئەوان لە ئارا دایە و گەرەکیانە کردەوەگەلێک ئەنجام بدەن.
ڕەحمانی فەزلی وتیشی: ڕژیمی زایۆنیستی و ئەمریکاییەکان دڵیان خۆشکردووە بە بیرۆکەی داعش و ڕژێمی سەعوودیش بیر لە چێکردنەوەی ئەم ڕەوتە دەکاتەوە ، کەوابوو لە وەها ڕەوشێک دا کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایشێکی باشی هەیە .
وەزیری نێو خۆی ئێران جەختیکرد: بارودۆخی ئاسایشی ناوچە لە ساڵی ٢٠١٧ لە چاو ساڵی پار باشتر بۆتەوە و دەوڵەتی عێراق و دەوڵەتی سوریا لە سەرووی کارەکان دان . ڕەحمانی فەزلی هەروەها بە ئاماژە دان بە کوژرانیی ژمارێکی زۆر لە خەڵکی مەزلوومی یەمەن دوا بە دوای پەلامارەکانی دەستدرێژکارانی سەعوودی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەسەلەی یەمەن دا ڕەزامەندی هەیە لەگەڵ ئەنجامدانی وتووێژ و بەردەوام جەختیکردووە لە سەر ئەنجامدانی وتووێژ بۆ نەهێشتنەوەی ناکۆکیەکان و دامەزراندنی ئاشتی لە ناوچەکە دا .
عەرەبستان بە چرای سەوزی ئەمریکا ، لە مارچی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی وئاسمانی داوە.شەڕخوازییەکانی ڕژێمی سەعوودی لە یەمەن بە گوێرەی ئاماریی ناوەندەکانی یەمەنی ، تا بە ئێستا پتر لە ١٣ هەزار کوژراو و هەزاران برینداری لێکەوتۆتەوە .