لاگری جێگری تڕەمپ لە ئاژاوەگێڕان لە ئێران
مایک پەنس ؛ جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە وڵاتەکەی دۆسیەیەکی گەورەی لە دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێراندا هەیە ڕۆژی دووشەمە لە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە ئێراندا لاگریی کرد .
پێشتریش دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە توئیترەکەی دا بە ئاشکرا لاگری کردبوو لە ئاژاوەگێڕان لە ئێران .
لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا ، ژمارێک لە خەڵک لە چەند شاری ئێران، بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە و بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک، ناڕەزایەتییان دەربریوە لە مەڕ ڕوون نەبوونەوەی چارەنووسی ئەو کەسانەی ماڵ وسامانیان لە دەست داوە بە هۆی دامەزراوە دراڤییەکان و هەروەها گران بوونی ھێندێک کاڵا و شت ومەک و لاوازیی دەوڵەت لە شێوازی چاوەدێری کردن دا، ناڕەزایەتیان دەربری و پاشان بڕێک لەم کۆبوونەوانە لە لایەن هەلپەرستان و ئاژاوە گێرانەوە بەرەو ئالۆزی کێشرا. کاربەدەستە ئەمریکیەکان و میدیاکانی بێگانە بە کەڵکی خراپ وەرگرتن لەم کۆبوونەوە جەماوەرییە هەوڵیان داوە ، ئەم کۆبوونەوەگەلە بە ئاراستەی ئالۆزی و بشێوی دا ببەن.
ئەمریکا لە مێژووی 241 ساڵەی دا ، بە جاران لە پرسە ناوخۆییەکانی ئێران دەستوەردانی کردووە و جەنایەتگەلێکی زۆریشی ئەنجام داوە . واشنگتون جگە لە لاگری لە کودەتا دژی دەوڵەتی " موحەمەد موسەدق " سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ئێران لە 28 گەلاوێژی ساڵی 1332 هەتاوی لە شەڕی سەپێندراوی هەشت ساڵەی ڕژیمی بەعسی ئێراق دژی ئێرانیش بە جاران بە لاگری ڕاستەوخۆی لە سەددام دیکتاتۆڕی لەناو چووی ئێراق لە جەنایەتەکانی ڕژیمی بەعس دژی نەتەوەی ئێران بەشداری بووە . هاویشتنی دوو مووشەکی ڕێنوێنی کراو لە پاپۆڕی " یواس ئێس وینسنس " بەرەو فڕۆکەیەکی موسافیر هەڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر ئاوەکانی کەنداوی فارس لە سێهەمی ژوئییەی 1988یش یەکێکی ترلەنمونەکانی حاشا هەڵنەگری هەنگاونانی ئەمریکیەکان دژی نەتەوەی ئێرانە. 290 سەرنشین و فەرمانبەری ئەو فڕۆکە لەو جەنایەتە شەهید بوون . ئەمریکا تا ئێستا ئامادە نەبووە داوای لێبوردن بکات لە دەوڵەت و نەتەوەی ئێران بۆ ئەنجام دانی ئەو جەنایەتە دڕندانەیە .