کانونی دوھەم 06, 2018 12:17 Asia/Tehran
  • پەرچەکرداری زەریف بە داکۆکیی داعش و عەرەبستان لە وێرانکاریی و مەرگ و نەمان لە ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: داکۆکیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، گرووپی تیرۆریستیی داعش و رژیمی سەعوودی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە لە ئێران، مایەی سەرسووڕمانە.

محەممەد جەوادی زەریف دوێنێ هەینی لەکاردانەوە بە داکۆکیی هاوکاتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، گرووپی تیرۆریستیی داعش و رژیمی سەعوودیا لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە لە ئێران لەسەر پەیجەکەی لە توئیتەردا نووسی: عەرەبستان و گرووپی تیرۆریستیی داعش وەک هاوڕەوتە هەمیشەییەکان بەپەیڕەویی لە دۆناڵد ترەمپ، هەموویان توندوتیژی، مەرگ و وێرانکاریی لە ئێران پشت ڕاست دەکەنەوە کە مایەی سەرسووڕمانە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پەیامی جیاجیای توئیتەری بە دەسوەردان لەکاروباری ناوخۆی ئێران، داکۆکی کردووە لە ئاژاوەچیان.

حوجەتولئیسلام وەلموسلمین محەممەد جەعفەر مونتەزری، دادئەستێنی گشتیی ئێران رۆژی پێنج شەممە لەبارەی وردەبابەتی هاوپێوەند بە ژووری ئۆپراسیۆنی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە ئێران ڕایگەیاند: ئەو گەڵاڵەیە داگری سێ گۆشەی ئەمریکی، زایۆنی و سەعوودییە کە لەچوار ساڵ لەمەوبەرەوە بۆ هێنانەدی نائارامییەکان لە ئێران پلانی بۆ داڕێژرابوو.

لە پێنج شەممە٢٨ی دیسەمبەری٢٠١٧وە بۆ ماوەی چەند ڕۆژ، ژمارێک لە خەڵکی ئێران، بە گردبوونەوەو دانی دروشم گەلێک، ناڕەزایەتییان دەربڕی بە نادیاربوونی چارەنووسی کەسانی زیاندیتووی دامەزراوە دراڤییەکان وگرانبوونی هەندێ کاڵاو شتومەک و لاوازیی چاودێریی حکومەت کە هەندێ لەو گردبوونەوانە لەلایەن هەلخوازان و ئاژاوەچیان لەسای داکۆکیی بیانی، ئاڵۆزکاو بوو.

سەرپەیڤ